كۆنگۆ ده‌یه‌وێت سوود له ئه‌زموونی پێوه‌ری زیره‌ك-ی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان وه‌ربگرێت
وه‌زیری كاره‌با: كۆنگۆ كه خاوه‌نی 105 ملیۆن دانیشتوانه، شاندێكیان هاتووه تا سوود له ئه‌زموونی پێوه‌ری زیره‌ك-ی وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم وه‌ربگرن
K24 - هه‌ولێر:
شاندێكی كۆنگۆ له هه‌رێمه‌ی كوردستانه و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كاره‌با كۆبوونه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی سوود له ئه‌زموونی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان وه‌ربگرن، له‌بواری پێوه‌ری زیره‌ك.
كه‌مال محه‌مه‌د، وه‌زیری كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند، شاندێكی كۆماری كۆنگۆ هاتوون و له‌گه‌ڵیان كۆبووینه‌ته‌وه، ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی شاندی كۆنگۆ سوودوه‌رگرتنه له ئه‌زموونی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان، له بواری پێوه‌ری زیره‌ك، كه له ماوه‌ی رابردوودا له هه‌رێمی كوردستان سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه.
گوتیشی: پڕۆژه‌ی پێوه‌ری زیره‌ك له هه‌رێمی كوردستان 87%ی جێبه‌جێكراوه، تا ئێستا یه‌ك ملیۆن و 250 هه‌زار پێوه‌ری زیره‌ك دانراوه، ئه‌و شانده هاتوون تا له نزیكه‌وه چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه بزانن، بۆ ئه‌وه‌ی سوود و بهربهسهتهكانی پڕۆژه‌كه له ئه‌زموونی وه‌زاره‌تی كاره‌باوه وه‌ربگرن.
وه‌زیری كاره‌با ئاماژه‌ی به‌وه كرد، پلانی پڕۆژه‌كه بۆ یه‌ك ملیۆن و 400 هه‌زار پێوه‌ری زیره‌كه دانراوه، تا ئێستا زۆربه‌ی پڕۆژه‌كه جێبه‌جێكراوه، ئه‌مه‌ش مایه‌ی خۆشحاڵییه كه وڵاتێكی كۆنگۆ خاوه‌نی 105 ملیۆن دانیشتووانه و هاتووه سوود له ئه‌زموونی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ربگرێت.