ئۆكرانیا هۆشداری له سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی خۆراك له جیهان ده‌دات
"له دوای شه‌ڕی دووه‌می جیهان بۆ یه‌كه‌م جاره جووڵه‌ی بازرگانی ده‌ریایی به‌مشێوه‌یه ده‌وه‌ستێت.. شه‌ڕی ئۆدێسا ده‌ستپێكی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و قه‌یرانه‌یه"
K24- هه‌ولێر:
ڤۆلۆدیمێر زێلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا هۆشداریی دا، له‌وه‌ی گه‌مارۆی رووسیا بۆ سه‌ر به‌نده‌ره‌كانی وڵاته‌كه‌ی و داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد، بێته سه‌ر خه‌ت و رێگه نه‌دات ئه‌و هه‌نگاوه‌ی رووسیا ببێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی خۆراك له جیهان.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێك كه له رۆژنامه‌ی "گاردیان"ـی به‌ریتانی بڵاوبووه‌ته‌وه، ئۆكرانیا كه به‌رهه‌مهێنێكی سه‌ره‌كیی گه‌نم و دانه‌وێڵه، له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی هه‌وڵه‌كانیان بۆ كردنه‌وه‌ی به‌نده‌ره‌كانی وڵاته‌كه‌ی یانیش دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌ی جێگره‌وه بۆ هه‌نارده‌كردنی گه‌نم و دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانیا چڕ كردووه‌ته‌وه.
دوای هێرشێكی توندی مووشه‌كیی رووسیا بۆ سه‌ر به‌نده‌ری ئۆدێسا، كه به‌سه‌ر ده‌ریای ره‌شدا ده‌ڕوانێت، سه‌رۆكی ئۆكرانیا گوتی: "له ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه‌یه‌كدا ئه‌مه یه‌كه‌م جاره جووڵه‌ی بازرگانی ده‌ریایی ده‌وه‌ستێت و به‌نده‌ری ئۆدێسا كار ناكات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "له سه‌رده‌می جه‌نگی دووه‌می جیهانییه‌وه تا ئێستا، ئه‌مه یه‌كه‌م جاره دۆخێكی له‌و جۆره له ئۆدێسا رووبدات. به‌بێ به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كانمان، ده‌یان وڵات له شوێنه جیاوازه‌كانی جیهان كه‌وتوونه‌ته كه‌نار قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی كه‌می خۆراك".
زێلێنسكی دووپاتیكرده‌وه، "ده‌كرێت به تێپه‌ڕبوونی كات دۆخه‌كه به‌ته‌واوی خراپ بێت، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی راسته‌وخۆی دوژمنكارییهكهی رووسیاوه هاتووه‌ته ئاراوه".
لای خۆیه‌وه هێزه چه‌كداره‌كانی ئۆكرانیا كوژرانی كه‌سێك و برینداربوونی 5ی دیكه‌ی له ئه‌نجامی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی 7 مووشه‌كی رووسی له ناوه‌ندێكی بازرگانی و كۆگایه‌ك له ئۆدێسا رایگه‌یاند.
ئه‌و مووشه‌كانه‌ی ئاراسته‌ی شاری ئۆدیسا كران، كۆبوونه‌وه‌ی نێوان چارلز میشێل، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی رووسیا و دێنیس شمیهال، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئۆكرانیای پچڕاند و ناچار بوون به‌هۆی مووشه‌كبارانه‌كه بچنه ناو په‌ناگه‌یه‌كی پڕ له بۆمب.
میشێل گوتی: ئه‌و چه‌ندین سایلۆی پڕ له گه‌نم و دانه‌وێڵه و دانه‌وێڵه و گه‌نمه‌شامیی بینیوه، كه ناتوانرێت هه‌نارده‌بكرێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئێمه پێویستیمان به وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی جیهانی هه‌یه.
له درێژه‌ی گوته‌كانیدا چارلز میشێل گوتی: به‌هۆی جه‌نگی رووسیا و ئابلۆقه‌ی سه‌پێنراو به‌سه‌ر به‌نده‌ره‌كانی ده‌ریای ره‌شدا، رێگه‌ی هه‌نارده‌كردن له‌و خۆراكه گیراوه و هۆشداری ئه‌وه‌شیدا، "ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا كاره‌ساتی بۆ وڵاتانی لاواز به‌دواوه ده‌بێت".
به‌گوێره‌ی پێگه‌ی "ئیكۆنۆمیست تایمز"، له ساڵی 2020 و 2021 ئۆكرانیا چواره‌م گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌كاری گه‌نمه‌شامی بووه له‌سه‌ر ئاستی جیهان، هه‌روه‌ك به‌گوێره‌ی داتاكانی ئه‌نجومه‌نی دانه‌وێڵه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، ئۆكرانیا شه‌شه‌م هه‌نارده‌كاری گه‌نمه له جیهان.
پێشتریش به‌رپرسێكی رێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گوتی: رێگه‌ی هه‌نارده‌كردن له نزیكه‌ی 25 ملیۆن ته‌ن گه‌نم له ئۆكرانیا گیراوه و به‌هۆی ژێرخانه‌كه‌ی و داخرانی به‌نده‌ره‌كانی ده‌ریای ره‌ش، به‌دیاریكراویش ماریوپۆل، ناتوانرێت هه‌نارده‌بكرێت.
له هێرشی ئه‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا، ماریوپۆل گه‌وره‌ترین زیانی جه‌نگی به‌ركه‌وتووه.
دوای هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا، له مانگی ئادار/ مارسی ئه‌مساڵ نرخی خۆراك له سه‌رانسه‌ری جیهان به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی، به‌ڵام له مانگی نیسان/ ئه‌پریل نرخه‌كان دابه‌زینێكی كه‌میان به‌خۆیه‌وه بینی.
به‌رپرسانی كشتوكاڵ له ئۆكرانیا ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، 12 ملیۆن ته‌ن گه‌نمی ئاماده‌كراویان بۆ هه‌نارده‌كردن هه‌یه، له‌و باره‌شه‌وه میكۆلا سۆلسكی، وه‌زیری كشتوكاڵی ئۆكرانیا گوتی: ئه‌مساڵ ئۆكرانی رووبه‌ری نزیكه‌ی 7 ملیۆن هێكتار زه‌ویی به به‌روبوومی به‌هاره داچاندووه، كه ئه‌مه‌ش به رێژه‌ی 25 تا 30% له ساڵی رابردوو كه‌متره و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "له‌مانگی نیسان ئۆكرانیا 1.090 ملیۆن ته‌ن دانه‌وێڵه‌ی هه‌نارده‌كردووه".
به‌ر له دوو رۆژ، جه‌ستن ترۆدۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا دووپاتیكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی له دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێك بۆ چۆنیه‌تی هه‌نارده‌كردنی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانیا یارمه‌تی ئۆكرانیا ده‌دات، ئه‌مه‌ش به گوته‌ی خۆی، له‌پێناو ئهواندنهوهی مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر ئاساییشی خۆراك له جیهان، كه به‌هۆی هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا بووه‌ته ئه‌گه‌رێكی به‌هێز.
دوای مووشهكبارانكردنهكهی رووسیا بۆ سه‌ر به‌نده‌ری سه‌ره‌كیی ئۆكرانیا له‌سه‌ر ده‌ریای ره‌ش، باڵاخانه و بینایه‌كانی شاری ئۆدێسا ته‌ختی زه‌وی بوونه و له هه‌ندێك شوێن، جگه له داروپه‌ردووی رووخا‌و هیچ شتێكی دیكه نابینرێت.
H.B