به تۆمه‌تی پلاندانان بۆ ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك، به‌لژیكا سزای به‌سه‌ر 3 هاووڵاتی ئێرانی‌دا سه‌پاند
ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌رسێكیان لێ سه‌ندرانه‌وه و نزیكه‌ی 20 ساڵیش زیندانی ده‌كرێن.. دوانیان هاوسه‌رن

K24- هه‌ولێر:
حكومه‌تی به‌لژیكا سزای زیندانیكردنی 17 تا 18 ساڵی به‌سه‌ر 3 هاووڵاتیی هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی به‌لژیكی و به ره‌چه‌ڵه‌ك ئێرانی‌دا سه‌پاند، به تۆمه‌تی به‌شداریكردنیان له پلانگێڕی بۆ ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ناو ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی ئۆپۆزسیۆنی ئێران له فه‌ره‌نسا له ساڵی 2018.
به‌گوێره‌ی ئه‌و حوكمه‌ی له دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی شاری "ئه‌نتویربی باكوور" ده‌ركراوه، ره‌گه‌زنامه‌ی به‌لژیكی له هه‌رسێ تۆمه‌تباره‌كه‌ش ده‌سه‌ندرێته‌وه.
دادگا ئه‌و سزایه‌ی به‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له نه‌سیمه‌ی ته‌مه‌ن 37 ساڵ و ئه‌میر سه‌عدونی هاوسه‌ره ته‌مه‌ن 42 ساڵییه‌كه مێهریداد عارفانی 58 ساڵی (كه ده‌گوترێت سیخوڕی هه‌واڵگری ئێرانییه و له به‌لژیكا كاریان بۆ ده‌كات)، سه‌پاندووه، به تۆمه‌تی هه‌وڵدانیان بۆ ئه‌نجامدانی "تاوانێكی تیرۆركردن" له 30 یۆنیۆی ساڵی 2018 له ناوچه‌ی فیلبانتی نزیك پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا.
سزای زیندانیكردنی 18 به‌سه‌ر هه‌ردوو هاوسه‌ره‌كه‌دا سه‌پێندراوه، به‌مه‌ش ماوه‌ی سزاكه‌ی سه‌عدونی 3 ساڵ له‌و سزایه زیاتره، كه پێشتر له فێبرایه‌ری ساڵی 2021 له‌لایه‌ن دادگای سه‌ره‌تایی به 15 ساڵ زیندانیكردن بۆی دیاریكرا بوو.
هه‌رچی عارفانییه، كه ماوه‌ی 20 ساڵه له ئه‌وروپا ده‌ژیت، سزای 17 ساڵ زیندانیكردنی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه و هه‌مان ئه‌و سزایه‌یه كه له دادگای تاوانه‌كانه‌وه بۆی ده‌رچووه و له‌لایه‌ن داواكاری گشتییه‌وه داواكراوه.
ساڵی رابردووش ئه‌سه‌دوڵڵا ئه‌سه‌دی، به ره‌چه‌ڵه‌ك ئێرانی كه به لایه‌نی سه‌ره‌كی له‌و دۆسیه داده‌نرێت، به 20 ساڵ زیندانیكردن سزا درا، كه سه‌ختترین سزایه و ئه‌و دیپلۆماتكاره، كه ئه‌وكات له باڵیۆزخانه‌ی ئێران له ڤییه‌ننا كاری ده‌كرد، تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی حوكمه‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه.
له‌و بڕیاره‌شدا كه دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه ئه‌مڕۆ بۆ هه‌رسێ تۆمه‌تباره‌كانی دیكه‌ی ده‌ركرد، ئاماژه به رۆڵی هه‌رسێ تۆمه‌تباره‌كه و به‌شداریكردنی كارایان له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌دی له به‌شی 312 له وه‌زاره‌تی هه‌واڵگری و ئاسایشی ئێران كرد، كه به گوێره‌ی بڕیاره‌كه، پێشتر ئه‌و وه‌زاره‌ته فه‌رمانی ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه‌ی به‌وان دابوو.
له پلانه‌كه‌دا ئاماده‌كاری بۆ هێرشكردن به بۆمبێك له 30 یۆنیۆ له فێلبانتی نزیك پاریس بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی بۆ به‌رگری ئێرانی ده‌كرا، كه ئیئتیلافێكی به‌رهه‌ڵستكاری ئێرانه و پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كه‌ی رێكخراوی موجاهدینی خه‌ڵقه.
له هه‌مان رۆژدا پۆلیسی به‌لژیكا ده‌ستگیركردنی ئه‌و دوو هاوسه‌ره‌ی له ناوچه‌ی ئه‌نتویربی نزیك له برۆكسل راگه‌یاند و ئاشكرایكرد، بڕی 500 گرام مادده‌ی ته‌قه‌مه‌نی و كۆنترۆڵێكی ته‌قاندنه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیان ده‌ستیی به‌سه‌ردا گیراوه.
دواتریش له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا له لێكۆڵینه‌وه‌كانی دادگای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر له به‌لژیكا ئاشكرا بوو، كه عارفانی په‌یوه‌ندیی به‌و بابه‌ته‌وه هه‌یه و له هه‌مان رۆژ له ناوچه‌ی فێلبێنت ده‌ستگیركرا و به‌رپرسی یه‌كه‌می راسپاردنی دوو هاوسه‌ره‌كه بوو بۆ دانانی بۆمبه‌كه.
H.B