سكرتێری ناتۆ تووشی كۆرۆنا بوو
له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا كاره‌كانی رایی ده‌كات

K24 - هەولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی نه‌رویجی NTB ئاشكرای ده‌كات، سكرتێری گشتی په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" تووشی په‌تای كۆرۆنا هاتووه.
ئه‌و ئاژانسه نه‌روێژییه له‌سه‌ر زاری سیسیل كرووس لارسن، گوته‌بێژی سكرتێری گشتی ناتۆ بڵاویكرده‌وه، دوای ئه‌نجامدانی پشكنین، ده‌ركه‌وت یێنس ستۆڵتنبێرگ، تووشی په‌تای كۆرۆنا هاتووه.
NTB ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ستۆڵتنبێرگ هه‌ر سێ ژه‌می ڤاكسینی وه‌رگرتووه، دوای تووشبوونی به كۆڤید19، نیشانه‌كانی به سووكی لێی به‌ده‌ر كه‌وتوون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئاوانا لۆنجیسكۆ، گوته‌بێژی په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر هه‌واڵی تووشبوونی ستۆڵتنبێرگی به كۆرۆنا پشتڕاستكرده‌وه.
گوته‌بێژی ناتۆ راشیگه‌یاند، له رۆژانی داهاتوودا ستۆڵتنبێرگ له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا كاره‌كانی رایی ده‌كات.