لاڤرۆڤ هێرشێكی توند ده‌كاته سه‌ر بۆرێل
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا: بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سامانی خه‌ڵكی دیكه به‌ناوبانگه
K24- هه‌ولێر:
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا هێرش دەکاتە سەر جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا و دەڵێت: بۆرێڵ وەك فەرماندەی گشتی سوپای یەکێتی ئەوروپا قسە دەکات و بیری چووەتەوە، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپایە.
لاڤرۆڤ دووپاتیكرده‌وه، "جۆزێف بۆرێل بەناوبانگە بەو جۆرە قسانە بیرۆکەی داگیرکردن و دەستبەسەرداگرتنی پارە و سامانی خەڵکی دیکە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئەگەر لەبیرتان بێت، ماوەیەك لەمەوبەر بۆرێل گوتی: قەیرانی ئۆکرانیا پێویستە لەرێگەی سەربازییەوە چارەسەر بکرێت".
هه‌روه‌ها گوتی: "نابێت بۆرێل پۆستەکەی خۆی لەبیر بکات، کە بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپایە نەوەك فەرماندەی گشتی سوپای یەکێتی ئەوروپا".
H.B