ئێران دەڤەری برادۆستی تۆپبارانکرد
K24 - هه‌ولێر:
ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری شارەدێی سیدەکان بەکوردستان24ی راگەیاند، کاتژمێر (8:20)ی به‌ربەیانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (11ی ئایار/ مایۆی 2022) تۆپخانەکانی ئێران کوێستانی بەربزینی لە سنووری شارەدێی سیدەکان تۆپباران كرا.
بەڕێوەبەری شارەدێی سیدەکان گوتی: تۆپخانەکانی ئێران 10 تا 12 جار ناوچەکەی تۆپباران کردووە، بەڵام خۆشبەختانە زیانی گیانی بەدواوە نەبووە.
گوتیشی: ئێستا قوتابخانه‌كان خه‌ریكی تاقیكردنه‌وه، به‌هۆی تۆپبارانه‌كانی ئێرانه‌وه له‌به‌ر سه‌لامه‌تیی قوتابیان ده‌وامی قوتابخانه‌كانمان له‌و سنووره وه‌ستاندووه.
ئیحسان چه‌له‌بی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ماوه‌ی چه‌ند ساڵه ئێران له‌و وه‌رزه‌دا تۆپبارانی ئه‌و سنووره ده‌كات، كه له‌و كاته‌دا خه‌ڵكه‌كه بۆ ناوچه‌كانیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه، ماوه‌ی 20 خوله‌ك ئه‌و شوێنانه‌ی ئێران مه‌به‌ستی بووه، تۆپباران به‌رده‌وام بووه.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، هه‌رچه‌نده له‌و سنووره هیچ هێزێكی چه‌كدار و حزبێكی رۆژهه‌ڵات بوونی نییه، به‌ڵام ئێران ساڵانه ناوچه‌ی بەربزین تۆپباران ده‌كات، له‌كاتێكدا هه‌ر جووتیاره‌كانی ناوچه‌كه‌ی لێیه و خه‌ریكی كشتوكاڵن.
له ماوه‌ی رابردوودا ئه‌و ناوچه‌یه، چه‌ندین جار لەلایەن تۆپخانەکانی ئێران تۆپباران كراوە و خه‌ڵكی ناوچه‌كه زیانیان پێگه‌یشتووه.