گوندێكی چۆمان به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان بۆردومان كرا
K24 – سۆران:
سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (11ی ئایار/ مایۆی 2022)، دوو فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی ئێرانی بۆردومانی گوندێكی سنووری چۆمانیان كرد.
په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كان له ئێرانه‌وه ئاراسته كراون و بۆردومانی گوندی "دێگه"ـی سه‌ر به ناحیه‌ی "سمێلان"ـی سه‌ر به قه‌زای "چۆمان"یان كردووه.
له‌و باره‌یه‌وه، "سوار ئه‌كره‌م" قائیمقامی قه‌زای چۆمان بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، زانیاریان له‌به‌رده‌سته، كه دوو فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی ئێرانی بۆردومانی گوندێكی سنووری چۆمانیان كردووه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه بۆردومانه‌كه هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
قائیمقامی چۆمان روونیشیكرده‌وه، ره‌وشی ئه‌منی ناوچه‌كه به هۆی بۆردومانی فڕۆكه ئێرانییه‌كان و تۆپبارانی تۆپخانه‌كانی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران ئاڵۆز بووه و دانیشتوان و ئاژه‌ڵدارانی ناوچه سنوورییه‌كان رووبه‌ڕووی مه‌ترسی بوونه‌ته‌وه.
گوندی "دێگە" سه‌ر به قەزای چۆمانه و ده‌كه‌وێته سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و 140 كیلۆمه‌تر له پارێزگای هه‌ولێره‌وه دووره، جیا له‌وه‌ش 60 کیلۆمەتر لەسەنتەری شاری پیرانشاری رۆژهەڵاتی کوردستانەوە دوورە.
کوێستانی "بەربزین" لەدەڤەری برادۆست سەر بە شارەدێی سیدەکانه له ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و 150 کیلۆمەتر له هەولێره‌وه دووره، 65 کیلۆمەتر لەسەنتەری شاری شنۆی رۆژهەڵاتی کوردستانیشه‌وه دووره.
هەردووشوێنەکە ئەمڕۆ کەوتنە بەر تۆپبارانی ئێران کە ناوچەی سنوورین و سەربەئیدارەی سەربەخۆی سۆرانن.