"جیهان گه‌له‌كۆمه‌كێی كرد بۆئه‌وه‌ی پوتن بوه‌ستێنن"
"زۆرێك به هیوان سووپا كوده‌تا بكات كه ئه‌مه ته‌واو ئه‌سته‌مه"
K24 - مینیسۆتا:
جۆو بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پێیوایه كه ڤلادیمێر پوتن-ی سه‌رۆكی رووسیا نازانێت چۆن كۆتایی بهێنێت به هێرشی به‌رده‌وامی داگیركاری بۆ سه‌ر ئۆكرانیا، دوای ئه‌وه‌ی كه له دوو مانگی سه‌ره‌تایی پرۆسه‌كه‌دا شكستی هێنا.
جۆو بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا چه‌ند شه‌وێك له‌مه‌وبه‌ر له ئاهه‌نگی گردبوونه‌وه‌ی خۆبه‌خشانی حزبی دیموكرات، وتی: "جیهان گه‌له‌كۆمه‌كێیه‌كی كرد بۆئه‌وه‌ی پوتن له شوێنی خۆی بوه‌ستێنن"، "من دڵنیام كه پوتن له‌و باوه‌ڕه‌دا بووه كه ده‌توانێت ناتۆ له‌یه‌ك بترازێنێت و هه‌روه‌ها له‌و باوه‌ڕه‌شدا بووه كه یه‌كێتی ئه‌وروپا بشكێنێت".
قسه‌كانی بایدن ئه‌نجامی راستییه‌كه كه هیچ كات وه‌ك ئێستا ئه‌وروپا یه‌كگرتوو نه‌بووه، ته‌نانه‌ت بۆ ده‌رخستنی راستی قسه‌كانی بایدن ئه‌ندامانی كۆنگرێسی كۆمارییه‌كانی ناو ئه‌مه‌ریكاش پشتگیری ئه‌و گوژمه داراییانه ده‌كه‌ن كه به ئیمزای بایدن سه‌رفده‌كرێت بۆ هاوكاریی مرۆیی و سه‌ربازی ئۆكرانیا.
به‌پێی راپۆرتێكی زه نیویۆرك تایمز، سه‌ركرده‌ی كه‌مینه‌ی كۆمارییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی پیران، میتچ ماككۆنیل له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا دوێنێ 10ـی ئایار (مه‌ی 2022) وتی: "هه‌فته‌ی پێشوو گفتووگۆمان له‌گه‌ڵ جۆو بایدن كردووه تا هه‌وڵبدرێت 40 ملیار دۆلاری دیكه زیادكرێت بۆ هاوكاری ئۆكرانیا تا پێداویستییه مرۆیی و سه‌ربازییه‌كانی خۆیانی پێ دابین بكه‌ن، له‌كاتێكدا هاوڕێكانمان له ئه‌نجومه‌نی پیران ره‌زامه‌ندین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پاڵپشتی دارایی خۆرهه‌ڵاتی ئه‌وروپا بكرێت كه گرنگترین بابه‌ته له‌جیهاندا".
ئه‌ندامانی نوێنه‌ران پێیانوایه كه جه‌نگین دژی رووسیا پێویسته له‌كاره یه‌كه‌مینه‌كانی حكومه‌تی فیدرال بێت، به‌ڵام به‌پێی راپرسییه‌كانی ناو خه‌ڵك وا نیشان ده‌ده‌ن كه خه‌ڵك ئاسایی دڵه‌ڕاوكێیانه ده‌رباره‌ی ئابوری وڵاته‌كه‌یان و ئه‌و هه‌ڵاوسانه‌ی له نرخی كه‌لوپه‌لدا دروستبووه له جیهان و ئه‌مه‌ریكاش.
بایدن له ئاهه‌نگه‌كه‌ی گردبوونه‌وه‌ی خۆبه‌خشانی حزبی دیموكرات، پێداگری له‌وه كرد كه ئێستا پوتن ئه‌و ئامانج و هیوایه‌ی زۆر دووركه‌وته‌وه له هێنانه‌دی.
له‌به‌رامبه‌ردا، پوتن له وتاره‌كه‌ی (9ی ئایار)دا سه‌ركه‌وتنی راگه‌یاند له‌شه‌ڕدا، پێشبینی ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه جه‌نگ فراوانتر ده‌كات، بێئه‌وه‌ی ورده‌كارییه‌كی كه‌میش بێت ده‌رباره‌ی پلانی هێرشی به‌رده‌وامی بۆ سه‌ر ئۆكرانیا روونكاته‌وه.
فراوانبوونی جه‌نگ پێویستی به فراوانبوونی پاڵپشتی جه‌ماوه‌ر هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه له خه‌ڵكی رووسیا به‌ته‌واوی به‌دیناكرێت، چونكه به ئاشكرا ده‌نگی ناڕه‌زایی هه‌یه به‌رامبه‌ر جه‌نگ.
پوتن له نێو ئه‌و هه‌وڵانه‌شیدا، داوای په‌له‌كردنی كرد له یارمه‌تی سه‌ربازی دیكه بۆ سوپا تا له‌رێگه‌ی نوێنه‌رانه‌وه له په‌رله‌مان په‌سه‌ندكرێت له‌كاتێكدا پوتن رۆژی 9ی ئایار ئیمزای له‌سه‌ر كرد.
رۆژنامه‌ی زه واشنتن پۆست له راپۆرتێكدا ده‌ڵێت: "زۆرێك به هیوان سووپا كوده‌تا بكات كه ئه‌مه ته‌واو ئه‌سته‌مه، هه‌رچه‌نده ژماره‌ی هه‌ڵهاتن له ریزی سوپا زۆره، به‌ڵام ئه‌فسه‌ره باڵاكان پشتیوانی شه‌ڕه‌كه‌ن"، ئه‌ندرییه سۆڵداتۆڤ رۆژنامه‌نووسێكی رووسی به‌توانایه و له‌ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا رووماڵی شه‌ڕی كردووه و په‌یوه‌ندییه‌كی باشی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌رانی سووپا، "ئه‌فسه‌رانی سووپا پاڵپشتی جه‌نگ ده‌كه‌ن وێڕای ئه‌وه‌ی كه‌مینه‌یه‌كیان ره‌خنه‌یان هه‌یه"، ئه‌و وه‌های وت.
سی ئێن ئێن له راپۆرتێكدا نووسیویه‌تی كه زۆرێك له شاره‌زایانی بواری ستراتیژی شه‌ڕ له ئه‌وروپا له‌و بڕوایه‌دان كه وتاره‌كه‌ی پوتن له 9ی ئایار له گۆڕه‌پانی سوور زیاتر بۆ هێوركردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری بووه چونكه ئه‌و پێداگری له‌وه كرد شه‌ڕ له‌گه‌ڵ رۆژئاوا ده‌كات چونكه ئه‌وروپا ده‌یه‌وێت رووسیا داگیربكات.
له‌كاتێكدا شاره‌زایانی سه‌ربازی و سیاسی پێیانوایه شه‌ڕی ئۆكرانیا- رووسیا له جه‌نگی دووه‌می جیهانی قورستره، له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌ربازانی رووسیا تا ئه‌مساته نه‌یانتوانیوه شارێكی رووسیا كۆنترۆڵ بكه‌ن و تێیدا ئارام بن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی تا ئێستاکە روون نییه پوتن ئامانجی له شه‌ڕه‌كه‌دا چییه كه زیاتر له 15 هه‌زار سه‌ربازی كوژراوه جگه له زیانی ماددی له رووسیا و ئۆكرانیا.
شه‌ڕ هه‌ر به‌رده‌وامه و هیچ ئاسۆیه‌كی رێكه‌وتنیش نییه، رۆژنامه‌ی هێڵ له راپۆرتێكدا ئاماژه به‌وه‌ده‌دات كه به‌رپرسانی رووسیا و ئۆكرانیا پێداگری له پارێزگاری له گفتووگۆكانی دانوستان ده‌كه‌ن، به‌ڵام روون و ئاشكرایه كه تا ئێستا نه‌گه‌یشتوونه‌ته هیچ رێكه‌وتنێك.
به‌پێی راپۆرته‌كه، له مانگی ئاداره‌وه وه‌فدی هه‌ردوولا رووبه‌ڕوو پێكه‌وه دانه‌نیشتوون، له‌م هه‌فته‌یه‌ی دوایشدا، ناڕه‌زایی و توڕه‌یی ئۆكرانییه‌كان زیادیكردووه چونكه رۆژنامه‌نووسان و چالاكوانی مه‌ده‌نی ئۆكرانیا به‌ڵگه‌ی ته‌واویان خستۆته‌ڕوو كه رووسیا تاوانی جه‌نگی ئه‌نجامداوه و هه‌وڵیش ئه‌دات كه كۆنترۆڵی ته‌واوی خاكی ئۆكرانیا بكات.