وه‌زاره‌تی شاره‌وانی: مانگانە پتر لە 60 هەزار تۆن زبڵ و خاشاك لە هەولێر هەڵدەگیرێنه‌وە
"رۆژانە نزیكەی 1300 کرێکار و 600 ئامێر پرۆسەی خاوێنکردنەوە و چارەسەركردنی زبڵ ئەنجام دەدەن"
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ئاشكرای ده‌كات، تیمەكانی شارەوانی و خزمەتگوزاریی ژینگەپارێزی لە هەرێمی كوردستان پرۆسەی خاوێنكردنەوە بەڕێوەدەبەن و سەرپەرشتی دەكەن، تەنیا لە سەنتەری شاری هەولێر مانگانە زیاتر لە 60 هەزار تۆن خۆڵ و خاشاك هەڵدەگیرێنەوە و چارەسەر دەكرێن.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له چوارچێوه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، رۆژانە پرۆسەی خاوێنكردنەوە لە سەنتەری شاری هەولێر بەڕێوەدەچێت و مانگانەش زیاتر لە 60 هەزار تۆن خۆڵ و خاشاك لە سەنتەری شار كۆدەكرێنەوە و پاشان دەگوازرێنەوە بۆ زبڵخانەی كانی قڕژاڵە و لەوێ چارەسەر دەكرێن.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، رۆژانە نزیكەی 1300 کرێکار و 600 ئامێر پرۆسەی خاوێنکردنەوە و چارەسەركردنی زبڵ ئەنجام دەدەن.