قائیمقامی عه‌نكاوه‌ به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ دیاریكرا

به‌ بڕیاری مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌ت عه‌نكاوه‌ كرایه‌ قه‌زا

قائیمقامی عه‌نكاوه‌ به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ دیاریكرا
قائیمقامی عه‌نكاوه‌ به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ دیاریكرا

K24- هه‌ولێر:

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی فه‌رمی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 12ـی ئایار / مایۆی 2022 ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر له‌باره‌ی چه‌ند پرسێك كۆبووه‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە 99 لە دیوانی ئەنجوومەنی پارێزگا، کاتژمێر 11:00ـی  پێش نیوەڕۆ له‌باره‌ی ژماره‌یه‌ك ته‌وه‌ر به‌ڕێوه‌چوو.

هه‌ر به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌مڕۆ كاندیدی پارێزگای هه‌ولێر "رامی نووری عه‌دیش" وه‌ك قائیمقامی عه‌نكاوه‌ به‌ زۆرینه‌ دیاریكرا.

هه‌روه‌ها نوێنه‌ری سه‌ندیكای كرێكاران بۆ ناو ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی هه‌ولێر "هه‌ژار محه‌مه‌د تاهیر ده‌نگی زۆرینه‌ی پێدرا.

جیا له‌وه‌ش فیدائه‌دین محه‌مه‌د ئه‌مین وه‌ك نوێنه‌ری ژووری بازرگانی له‌ ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی پایته‌خت به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ دیاریكرا.

له‌ماوه‌ی رابردوودا مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری به‌ قایمقامبوونی عه‌نكاوه‌ی ده‌ركرد، پارێزگا و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێری راسپارد بۆ ئه‌وه‌ی رێككاره‌ یاساییه‌كانی ئه‌و بڕیاره‌ بگرنه‌به‌ر.

ئه‌مڕۆ به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر قائیمقامی عه‌نكاوه‌ به‌ فه‌رمی دیاریكرا.

لایه‌نێكی دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر
لایه‌نێكی دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر