پوتن: سزاكانی رۆژئاوا زیانی زیاتری بۆ سهر وڵاتهكانی خۆیان ههیه نهك رووسیا
"سزا ئابوورییەکانی وڵاتانی رۆژئاوا کورت بینانەن، سیاسین و لە ئەنجامی رووسفۆبیاوە دراون.. بەسەر ئەو دۆخەدا زاڵ دەبین و ئابووری رۆژئاواش تێکدەچێت"

K24- ههولێر:
سەرۆکی رووسیا رایگەیاند، سزاکانی رۆژئاوا زیانی زیاتریان بۆ سهر وڵاتهكانی خۆیان ههیه وهك لە رووسیا و بههۆی ئهو سزایانه، دۆخی ئابووریی وڵاتانی رۆژئاوا تێکچووە.
ڤلادیمێر پوتن، سهرۆكی رووسیا دووپاتیكردهوه، "پشت ئەستوورم بەسەر ئەو دۆخەدا زاڵ دەبین و دۆخی ئابووری ئەوروپا و وڵاتانی رۆژئاوا تێکدەچێت و ئەو خۆشگوزەرانیەیان نامێنێت. گوتیشی: ئەمساڵ دراوی رۆبڵ یەکێك دەبێت لە باشترین دراوەکانی جیهان.
سهرۆكی رووسیا له درێژهی گوتهكانیدا گوتی: "سزا ئابوورییەکانی وڵاتانی رۆژئاوا کورت بینانەن، سیاسین و لە ئەنجامی رووسفۆبیاوە دراون. سزاکان زیاتر زیان بە بەرژوەندی نیشتمانی خۆیان و دۆخی ئابووری و خۆشگوزەرانی هاوڵاتیانیان دەگەێنن".
ههروهها جهختیكردهوه، "بەدڵنیاییەوە دۆخەکە لەگەڵ تێپەرینی کات هەڵئاوسان لە ئەوروپا زیاتر دەکات و دەرئەنجامی خراپتری بۆ وڵاتەکانی خۆیان دەبێت وەك لەوەی بۆ رووسیا. رووسیا خۆی لەگەڵ دۆخەمکە دەگونجێنێت و ئابووریمان رێکدەخەینەوە".
ئاماژهی بهوهشدا، "سوپاس بۆ سیاسەتی مایکرۆ ئیکۆنۆمی و ئەو بڕیارانەی ساڵانی پێشوو بۆ سەربەخۆیی ئابووری لە رووسیا دراون و بۆ دابینکردنی ئاسایشی تەکنەلۆجی و ئاسایشی خۆراك. پشت ئەستوورم رووسیا بەسەر ئەم دۆخەدا سەردەکەوێت. ئێستا پێچەوانەی ئەوەی پێشبینی دەکرا، رێژەی ئاڵوگۆڕ بە رۆبڵ زیادیکردووە. ئەمساڵ دەبێتە یەکێك لە باشترین دراوەکانی جیهان".
H.B