رووسیا هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی سه‌ربازی له فینله‌ندا و سوید ده‌كات
"ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو وڵاته ببنه ئه‌ندامی ناتۆ، به‌ئامانجكردنی خاكی ئه‌و دوو وڵاته له‌لایه‌ن سوپای رووسیاوه ئه‌گه‌رێكی چاوه‌ڕوانكراوه"

K24- هه‌ولێر:
جێگری نوێنه‌ری رووسیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، له ئه‌گه‌ری به ئه‌ندامبوونی فینله‌ندا و سوید له هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" دوور نییه خاكی ئه‌و دوو وڵاته ببێته ئامانجی هێرشه‌كانی رووسیا.
دیمیتری بۆلیانسكی، جێگری نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی رووسیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گوتی: خاكی فینله‌ندا و سوید ده‌بێته ئامانجێكی چاوه‌ڕوانكراوی هێرشه‌كانی هێزه چه‌كداره‌كانی رووسیا، ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو وڵاته ببنه ئه‌ندام له هاوپه‌یمانی ناتۆ.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دوێنێ سەرۆکی فینلەندا جارێکی دیکە خواستی وڵاتەکەی بۆ بوونە ئەندام لە ناتۆ ده‌ربڕی و جه‌ختی كرده‌وه: ئەندامبوون لەناتۆ هەڕەشە نیە بۆ سه‌ر هیچ لایەنێك.
سەرەڕای هەڕەشە بەردەوامەکانی رووسیا و هۆشدارییەکانی بۆ ئەوەی فینلەندا واز لە بیرۆکەی چوونە ناو ناتۆ بهێنێت، بەڵام سەرۆکی فینلەندا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند: پێکەوە لەگەڵ بەریتانیا رێککەوتنیان کردووە بۆ ئەوەی ئەگەر فینلەندا یان بەریتانیا کەوتنە بەر هێرش، پێکەوە رووبەڕووی ببنەوە.
چەند کاتژمێرێك به‌ر له‌وه‌ی سەردانی فینلەندا بکات، بۆریس جۆنسن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا هەمان رێککەوتنی لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی سویدیش واژوو کرد.
سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا گوتی: داگیرکارییەکانی رووسیا لە ئۆکرانیا و هەڕەشەکانی مۆسکۆ هاوکێشەی ئاسایش و بەرگری لە ئەوروپا گۆڕیوە و دەبێ ئامادەکاری بکەین بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر هەڕەشە و هێرشێك.
H.B