پاشماوەکانی شه‌ڕی ئۆکرانیا لە مۆزەخانەی جەنگی جیهانیی دووەم نمایش دەکرێن

رۆژانە ژمارەیەکی زۆر خەڵک سەردانی دەکەن

لایه‌نێكی پیشانگاكه‌
لایه‌نێكی پیشانگاكه‌

K24- هه‌ولێر:

پاشماوەکانی ئەو جەنگەی زیاتر لە دوو مانگە لەنێوان رووسیا و ئۆکرانیادا درێژەی هەیە لە مۆزەخانەی مێژوویی جەنگی جیهانیی دووەم لە کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا نمایش دەکرێن.

پێشانگاکە له‌ ژێر ناوی "ئۆكرانیای له‌ خاچدراو" رۆژانە ژمارەیەکی زۆر خەڵک سەردانی دەکەن.

ئەو پێشانگایە لە چوار بەش پێکهاتووە و پاشماوەکانی هێرشی سوپای رووسیا بۆسەر خاکی ئۆکرانیای لە خۆگرتووە.

لە یەکەم بەشیدا بەڵگەی جۆراوجۆر، ناسنامە، جلوبەرگ و پێداویستی ئەو سەربازە رووسیانەی تیادا نمایشکراوە کە لە شەڕ و پێکدادانەکاندا کوژراون.

لە بەشی دووەمیدا ئەو چەکە رووسیانە نمایش کراون کە لە هێرشەکاندا بەکارهاتوون.

لایه‌نێكی دیكه‌ی پیشانگاكه‌
لایه‌نێكی دیكه‌ی پیشانگاكه‌

سێیەم بەشی پێشانگاکە بۆ ئەو کەلوپەلانەی پەناگەی شاری هۆستۆمیل لە ناوچەی کیێڤ تەرخانکراوە کە هاووڵاتییانی مەدەنی یەک مانگ تیایدا مانەوە.

لە کۆتا بەشی پێشانگاکەدا، پاشماوەی ئەو هێرشانەی سوپای رووسیا نمایشکراون کە کردوویەتییە سەر شارە جیاوازەکانی ئۆکرانیا.

كه‌ره‌سته‌ی نمایشكراوی پیشانگاكه‌
كه‌ره‌سته‌ی نمایشكراوی پیشانگاكه‌

لە دەروازەی مۆزەخانەکەدا پارچەی مووشەکی Toçka-U، فڕۆکەی جەنگیی Su-34، هیلیکۆپتەری جۆری Mi-24 و سیستمی مووشەکی دژەفڕۆکەی Buk-M2ـی رووسیا نمایش کراون.

جانا ئۆچیریتینا، بەرپرسی راگەیاندنی مۆزەخانەکە ئاماژە بەوە ده‌كات، مۆزەخانەکە لە هەشتی ئایاردا کراوەتەوە.

6765765

جانا ئۆچیریتینا راشیگه‌یاند، لە ناوچەکانی پێکدادانەوە پێداویستییەکانی پێشانگاکەیان دەستەبەر کردووە. ده‌شڵێت: ''ئەو پاشماوەیەی سوپای رووسیا لە خاکەکەماندا جێیانهێشتوون پیشانی خەڵکی دەدەین، لێرەدا ئەو چەک و مووشەکە رووسیانە نمایش کراون کە ماڵەکانمانیان بۆردومان کردووە، لێرە نموونەی نزیکەی تەواوی هەموو چەکەکانی سوپای رووسیا هەن''.

سه‌رچاوه‌: AA