ته‌ندروستی هاووڵاتیانی شاری هه‌ولێر ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

ئاگادارییه‌كی بڵاوكرده‌وه‌

دۆخی ته‌ندروستی له‌ هه‌رێمی كوردستان
دۆخی ته‌ندروستی له‌ هه‌رێمی كوردستان

K24- هه‌ولێر:

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر ئاگادارییه‌كی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌، بەشی پێشوازی لە فریاکەوتنی رۆژهەڵات نۆژەن دەکرێتەوە.

هه‌روه‌ها له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، تیمەکانی فریاکەوتن و تیمەکانی 122 چالاک دەبن بۆ وەڵام دانەوەی خێرا.

ده‌قی ئاگادارییه‌كه‌:

ئاگادارییەک بۆ هاووڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر

ئاگاداری هاووڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر و دەوروبەری دەکەینەوە، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و بەردەوامبوونی خزمەتگوزاری پزیشکی تەندروستی، ئاگادارتان دەکەینەوە بەشی پێشوازی لە فریاکەوتنی رۆژهەڵات نۆژەن دەکرێتەوە، لەمەودوا هەرکەسێک پێویستی بەچارەسەری پزیشکی هەبێت ئەم خاڵانەی خوارەوە ره‌چاو بكات: 

1- گشت رووداوەکان لە نەخۆشخانەی ئیمرجنسی و فریاکەوتنی ڕۆژئاوا پێشوازی دەکرێن.

2- گشت حاڵەتەکانی شکان،  لە فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر چارەسەریان بۆ دەکرێت.

3- نەشتەرگەری گشتی دەچێتە نەخۆشخانەی ئیمرجنسی و فریاکەوتنی رۆژئاوا.

4- ئه‌و نەخۆشانه‌ی پێویستیان بە بەشی هەناو هەیە لەنەخۆشخانەی ئیمێرجنسی و نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا و نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژهەڵات چارەسەر دەکرێن.

5- بەشی چارەسەری جوانکاری لە فریاکەوتنی رۆژئاوا دەبێت، جگە لەبەشی سووتان.

6- نۆرینگەی دەرەکی، لەگەڵ بەشی راوێژکاری بەیانیان له فریاکەوتنی رۆژهەڵات دەمێنێتەوە.

7- نەخۆشانی په‌یوه‌ست بە بەشی چاو و قورگ و لوت و گوێ سەردانی نەخۆشخانەی رۆژئاوا بکەن.

8- تیمەکانی فریاکەوتن و تیمەکانی(122) چالاک دەبن بۆ وەڵام دانەوەی خێرا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر

Fly Erbil Advertisment