شه‌ڕ له‌به‌رده‌م ده‌رگای فینلهندییهكانە
ئه‌مه‌ریكا دڵخۆشه و رووسیا توڕه‌یی لێده‌بارێت

K24 - مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا
وڵاتێك چۆن ده‌توانێت 1303 كیلۆمه‌تر سنووره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ رووسیا بپارێزێت ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی ناتۆ نه‌بێت، بۆیه سولی نینیستۆ سه‌رۆكی فینله‌ندا و سانا مارین سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه به‌بێ دواكه‌وتن داوایان له ناتۆ كرد به ئه‌ندامبوونیان په‌سه‌ند بكات.
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیا پێداگری له‌وه ده‌كرد كه به‌رامبه‌ر فراوانبونی ناتۆ ده‌وه‌ستێت و ئه‌م فراوانبوونه هاوكار ده‌بێت بۆ داگیركردنی ئۆكرانیا، بۆیه ئه‌م هه‌نگاوه نه‌ك له دڵی پوتن ده‌دات، به‌ڵكو ئه‌ندامه نوێیه‌كه له‌سه‌ر سنوورێكی دوور و درێژ به‌پێی رووسیا دەبێته مه‌ترسی بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی.
ئه‌وه‌ی بووەته سه‌رئێشه بۆ رووسیا له دوای په‌سه‌ندكردنی فینله‌ندا، سویدیش پلانی هه‌یه بچێته ناو ناتۆ-ه‌وه به‌مه‌ش رێكخستنه‌وه‌ی هاوسه‌نگی ستراتیژی له ئه‌وروپا ته‌واو لاسه‌نگه به‌لای ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌مه‌ریكا دڵخۆشه و رووسیا توڕه‌یی لێده‌بارێت به‌رامبه‌ر ئه‌م كاره‌ی فینله‌ندا، كۆشكی سپی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: "ئه‌مه‌ریكا پاڵپشتی داواكه‌ی فینله‌ندا و ته‌نانه‌ت سوویدیش ده‌كات ئه‌گه‌ر ئه‌و داوایه له هه‌ركات پێشكه‌ش بكه‌ن"، به‌ڵام دیمیتری بیسكۆڤ وته‌بێژی ڤلادیمێر پوتن گوتی: "به چوونی فینله‌ندا و سوید بۆ ناو ناتۆ، به ته‌واوی واده‌كات ئه‌وروپا ئارام نه‌بێت بۆ رووسیا"، هه‌روه‌ها دیمیتری بۆلیانسكی جێگری باڵیۆزی رووسیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژەی بەوەدا: "پێویسته بۆ ئاینده بڕوانن"، هه‌روه‌ها له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا كه له‌گه‌ڵ پێگه‌ی هه‌واڵی به‌ریتانی ئه‌نجامیدا و له تویته‌ره‌كه‌ی خۆی بڵاویكرده‌وه، ده‌ڵێ: "دوو ئه‌ندامی خۆرهه‌ڵاتی ئه‌وروپا بوون به ئه‌ندامی ناتۆ، كه‌واته ده‌بن به به‌شێك له دوژمن و به‌رپرسیارن له‌و رسكهی ده‌یكه‌ن".
فینله‌ندا بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه به‌وه ناسراوه كه بێلایه‌نه و ته‌نانه‌ت له زاراوه‌دا به هاوتای "فهنلهندهزهیشن" ناسراوه واته دووره‌په‌رێز، به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌ی پێده‌ده‌ن له دوای داگیركردنی ئۆكرانیا له‌لایه‌ن رووسیاوه له 24ی فێبریوه‌ری، فینله‌ندییه‌كان داوا ده‌كه‌ن بچه‌نه ناو ناتۆوه چونكه شه‌ڕ له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یاندایه.
هه‌رچه‌نده ماوه‌ی مانگێك زیاتره فینله‌ندا قسه له‌سه‌ر چوونه ناتۆ ده‌كه‌ن، به‌ڵام بۆ یه‌كه‌مین جار سه‌ركرده‌كانی ئه‌و وڵاته به ئاشكرا دڵنیایی كه ده‌چنه ناو ناتۆ-ه‌وه.
به‌چوونی فینله‌ندا بۆ ناو ناتۆ، ئه‌وا ده‌بێته تاكه وڵات كه درێژترین سنووری له‌گه‌ڵ رووسیا هه‌یه، بۆیه به‌وه‌رگرتنی هه‌ریه‌ك له سوید و فینله‌ندا له ناتۆ ئه‌وا ئه‌گه‌ری پێكدادانی سه‌ربازی له‌نێوان رووسیا و ئه‌وروپا زیاتر ده‌بێت.
به‌گوێرەی مادده‌ی 5ی ناتۆ، هێرشكردنه سه‌ر هه‌ر ئه‌ندامێكی ناتۆ، هێرشكردنه بۆ سه‌ر هه‌موو ناتۆ، بۆیه پێویسته ناتۆ بچێته جه‌نگه‌وه دژی ئه‌و وڵاته كه هێرشی كردووەته سه‌ر ئه‌ندامی ناتۆ، كه ئه‌مه‌ش له 11ی سێپتێمبه‌ردا روویدا كاتێك ئه‌لقاعیده هێرشی كرده سه‌ر ئه‌مه‌ریكا، ناتۆ بڕیاریدا بچێته جه‌نگه‌وه دژی ئه‌لقاعیده.
سه‌رسوڕهێنه‌ر نییه ئه‌گه‌ر رووسیا په‌رچه‌كرداری تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی هه‌بێت بۆ فینله‌ندا، له‌نێویشیدا په‌رچه‌كرداری (ته‌كنیكی سه‌ربازی) كه هه‌ندێك له پسپۆرانی بواری سه‌ربازی وا راڤه‌ی ده‌كه‌ن كه رووسیا به چه‌كی ئه‌تۆمی -ته‌كنیكی هه‌ڕه‌شه ده‌كات و بڵاوه‌پێكردنی به درێژایی سنووری ئۆكرانیا -فنله‌ندا.
به‌پێی راپۆرتێكی زه نیویۆرك تایمز، ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا به هێمنی و دوور له چاوی كامێرا، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی فینله‌ندا و سوید كۆبوونه‌ته‌وه، ده‌رباره پلاندانانی بیمه‌ی ئاسایش و ئارامی بۆ هه‌ردوو وڵات له‌نێویاندا په‌یوه‌ندیكردن به ناتۆوه.
ئیداره‌ی بایدن به‌هانه‌ی به‌رچاویان پێیه بۆئه‌وه‌ی فینله‌ندا ببێته ئه‌ندامی ناتۆ، به‌ڵام رێگه‌یان به ئۆكرانیا نه‌داوه.
ئه‌وان پێیانوایه هه‌ریه‌ك له سوید و فینله‌ندا دوو ده‌وڵه‌تی نوێ و نموونه‌ین له دیموكراتییهتدا له ده‌وڵه‌تانی ئهسكهندەنافیا، وێرای هه‌ردووكیان دوو سوپای مۆدێلییان هه‌یه و چه‌ندین جار راهێنیان كردووه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا.
هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ریكا پێكه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سوید و فینله‌ندا كردووه، بۆ چاودێریكردنی ژێر ده‌ریاییه رووسه‌كان و پاراستنی كێبڵی په‌یوه‌ندییه‌كان-ی ژێر ده‌ریا، وێرای ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی مه‌شقی ئاسمانی به‌سه‌ر ده‌ریای به‌لتیك. به‌ڵام سه‌باره‌ت به ئۆكرانیا كه له دڵی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت جیابۆنه‌وه، وێڕای ئه‌وه‌ی ده‌ستووری وڵاته‌كه‌یان گۆڕیوه به ئامانجی ئه‌وه‌ی ببێت به ئه‌ندامی ناتۆ و بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی و بنیاتنانه‌وه‌ی ئۆكرانیا وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی دیموكراتی، به‌ڵام هه‌ریه‌ك له فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا دژی هاتنی بوون بۆ ناو ناتۆ.

