زیلێنسكی: كه‌س ناتوانێت پێشبینی بكات كه‌ی جه‌نگ ده‌وه‌ستێت
"سوپاسی ئه‌وانه ده‌كه‌ین، كه كار له‌سه‌ر سزادانی رووسیا ده‌كه‌ن و هاوكارییه ماددی و سه‌ربازییه‌كانیان بۆ ئۆكرانیا زیادكردووه"

K24 - هه‌ولێر:
ڤۆلۆدیمێر زیلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا رایگه‌یاند، كه‌س ناتوانێت پێشبینی بكات جه‌نگ له وڵاته‌كه‌ی تا كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت.
زیلێنسكی گوتی: ئۆكرانییه‌كان هه‌موو هه‌وڵی خۆیان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی رووسیا له وڵاته‌كه‌یان وه‌ده‌ربنێن، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "ئه‌مه ته‌نیا له‌سه‌ر گه‌لی ئۆكرانیا نه‌وه‌ستاوه، كه هه‌موو هه‌وڵێكی خۆیان ده‌ده‌ن، به‌ڵكو ده‌ركردنی رووسه‌كان به‌نده به هاوپه‌یمانه‌كانمانه‌وه له ئه‌وروپا و له ته‌واوی جیهان".
گوتیشی: سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌ین، كه كار له‌سه‌ر سزادانی رووسیا ده‌كه‌ن و هاوكارییه ماددی و سه‌ربازییه‌كانیان بۆ ئۆكرانیا زیادكردووه.
سه‌رۆكی ئۆكرانیا ئاشكراشی كرد، فڕۆكه‌ی رووسی ژماره 200ی جه‌نگ له‌لایه‌ن سهوپای ئۆكرانیاوه تێكشكێنراوه، تا دێت زیانه سه‌ربازییه‌كانی سوپای رووسیا زیاتر ده‌بێت و تانك و زرێپۆش و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و كۆپته‌ری رووسیاكان له ئۆكرانیا به‌رده‌وان تێكده‌شكێنرێت.
روونیشكرده‌وه، ده‌كرێت تا ماوه‌یه‌كی دیكه‌ش په‌یكه‌ری لینین له جينيشيسكی نزیك خێرسۆن-ی باشوور بهێڵنه‌وه، كه دوای داگیركردن ئه په‌یكه‌ره‌یان بۆ ئه‌وێ هێناوه، به‌ڵام ئه‌مه كاتییه.