نوێنه‌ری سه‌رۆك بارزانی به‌شداری له پرسه‌ی خلیفه بن زاید ده‌كات
سیداد بارزانی، بە نوێنەرایەتی سەرۆك بارزانی پرسە و سەرەخۆشی به کونسوڵی ئیمارات راگه‌یاند و یاداشتی ماته‌مینی تۆماركرد

کوردستان
سیداد بارزانی
كونسوڵخانه‌ی ئیمارات له هه‌ولێر
پرسه و سه‌ره‌خۆشی
خه‌لیفه بن زاید
سه‌رۆك بارزانی
K24 - هه‌ولێر:
پرسه‌ی خه‌لیفه بن زاید له كونسوڵخانه‌ی ئیمارات له هه‌لێر ئه‌مڕۆ شه‌ممه (14ی ئایار/ مایۆی 2022) ده‌ستپێكرد و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی حكومه‌ی حزبی به‌شدارییان له پرسه‌كه كرد.
سیداد بارزانی، به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، به‌شداری له پرسه‌ی خه‌لیفه بن زاید كرد، له كونسوڵخانه‌ی ئیمارات له هه‌ولێر، هه‌ر له پرسه‌كه‌دا یاداشتی ماته‌مینی تۆماركرد.
هاوكات "سه‌فین دزه‌یی"، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له پرسه‌ی خه‌لیفه بن زاید كرد، كه دوێنێ هه‌ینی (13ی ئایار/ مایۆی 2022) كۆچی دوایی كرد.


