د. رێبوار بابكه‌یی: دۆسییه‌ی نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستووریین
"به‌هیچ جۆرێك له ده‌ستوور باس له‌وه نه‌كراوه دۆسییه‌ی نه‌وت به ته‌نیا له‌ده‌ستی حكومه‌تی عێراقیدا بێت"

K24- هه‌ولێر:
له‌باره‌ی فرۆشتنی نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان، حكومه‌تی هه‌رێم ئاماژه به‌وه ده‌كات، فرۆشتنیان مافێكی ره‌وایه، له‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی ئیتیحادی داوا ده‌كات ده‌بێت ئه‌و كاره له ژێر چاودێری ئه‌واندا بكرێت.
له‌مباره‌یه‌وه د. رێبوار بابكه‌یی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی سامانه سرووشتییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان به ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـی راگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئێمه له مادده‌كانی 111، 112 و 115ـی ده‌ستووری عێراق وردبینه‌وه، باس له موستهحهقبوون و ئیداره‌دانی هه‌رێمه‌كان ده‌كات بۆ نه‌وت و گاز، به‌هیچ جۆرێك له ده‌ستوور باس له‌وه نه‌كراوه دۆسییه‌ی نه‌وت به ته‌نیا له‌ده‌ستی حكومه‌تی عێراقییدا بێت.
رێبوار بابكه‌یی راشیگه‌یاند، دۆسییه‌ی نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستوورییه، ده‌ستووری عێراق مافی به گه‌لی كورد داوه ئیداره‌ی نه‌وت و گازی خۆی بكات.
بابكه‌یی گوتی: "به‌هۆكاری ئاشكرابوونی گه‌نده‌ڵییه‌كی زۆر، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق یه‌كێكه له وه‌زاره‌ته هه‌ره شكستخواردووه‌كان، به‌تایبه‌ت له دۆسییه‌ی لوولهكێشكردنی نه‌وت بۆ عه‌قه‌به"ئوردن" له وێشه‌وه بۆ میسر، به ده‌یان ملیار دۆلار گه‌نده‌ڵی تێدا كراوه".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "هه‌قه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بانگهێشتی وه‌زیری نه‌وت و بكات و له‌باره‌ی مه‌سه‌له‌ی گرێبه‌ستی عه‌قه‌به لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ن تا ئاستی ئیقاله كردنی".
رێبوار بابكه‌یی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، خوودی وه‌زیری نه‌وت دانی به شه‌فافبوونی دۆسییه‌ی نه‌وت ههرێمدانا، دوای دروستبوونی فشاره سیاسییه‌كان، به‌و پێیه‌ی وه‌زیری نه‌وت له ریزی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه و ئه‌وان ئه‌و هێزانه‌ن له دژی مافه ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی كورد كار ده‌كه‌ن و هه‌ڵگری ئه‌جێندای وڵاتێكی دراوسێن، رێك په‌شمان بووه‌وه له قسه‌كه‌ی تا ئه‌و ئاسته‌ی ئێستا داوا ده‌كات دۆسییه‌ی نه‌وت هه‌رێم راده‌ستی عێراق بكرێنه‌وه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی سامانه سرووشتییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بریارێكی سیاسییه، ئه‌و بڕیاره‌ی بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌قه ده‌ستوورییه‌كان ده‌ركرد. ده‌شڵێت: "مه‌سه‌له‌ی گاز له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا وه‌ك هێز مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، بۆیه پێشبینی ده‌كرێت هه‌میشه حكومه‌تی ئیتیحادی كێشه بۆ هه‌رێمی كوردستان دروست بكات".