گوژمه‌ی 148 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری له‌ گوندی سێبەردان خەرج دەكرێت

"گوژمه‌ی دیاریكراو لەسەر داهاتی 15%ی شارەوانیی هەولێر ده‌بێت"

جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار.. ئه‌رشیڤ
جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار.. ئه‌رشیڤ

K24 - هه‌ولێر:

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایگه‌یاند، ئێستا ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری شاری هەولێر و دەوروبەری لە قۆناغی جێبەجێكردندان و بۆ زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتییانی گوندی سێبەردان گوژمەی نزیكەی 148 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەیەكی ئەو گوندە خەرج دەكرێت.

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، گوژمەكە لەسەر داهاتی 15%ی شارەوانیی هەولێر و بە گوێرەی پلانی 2022 بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی كۆنكرێتكردنی چەند شەقامێك لە گوندی سێبەردان رەزامەندی خەرجكردنی لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە دراوە.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، وێڕای ئەمە ئێستا لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر ژمارەیەك پرۆژەی دیكه‌ی خزمەتگوزاری لە قۆناغی جێبەجێكردندان و لە داهاتووشدا پرۆژەی دیكەش دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

 

 

Fly Erbil Advertisment