حكومه‌تی عێراق: کار بۆ گێڕانەوەی یاسای ئاسایشی خۆراك بە شێوازی دەستوری و یاسایی ده‌كرێت
حه‌سه‌ن نازم: حکومەت رەشنووسی یاسای ئاسایشی خۆراکی وەك چارەسەرێك بۆ کێشەکان لەگەڵ نەبوونی بودجە پێشنیازكردبوو

K24- هه‌ولێر
حه‌سه‌ن نازم، گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق دووپاتیكرده‌وه، حکومەت بە شێوەیەکی ئەرێنی مامەڵە لەگەڵ بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی دەکات و گوتیشی: حکومەت کاری لەسەر یاسای ئاسایشی خۆراك کرد، بۆ دابینکردنی پێداویستیەکانی دەوڵەت و هاووڵاتیان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هەماهەنگیی لەگەڵ ئەنجومەنی نوێنەران کرد، بۆ بەکارهێنانی دەسەڵاتەکانی له‌پێناو دەرکردنی یاسای ئاسایشی خۆراك.
گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، حکومەت رەشنووسی یاسای ئاسایشی خۆراکی وەك چارەسەرێك بۆ کێشەکان لەگەڵ نەبوونی بودجە پێشنیازكردبوو. گوتیشی: ئێستا سەرقاڵی ئامادەکردنی راپۆرتی ئابوورین و گه‌شه‌ی ئابووریش له ئاستێكی به‌رزدایه.
هه‌وره‌ها گوتی: حکومەت پێویستی بە بودجەیهكی تایبه‌ت هەیە بۆ پشتگیری‌کردن له کارتی بەشەخۆراك و سەبەتەی خۆراك و بۆ رووبەڕووبوونەوەی بەرزبوونەوەی نرخەکان.
سه‌باره‌ت به كه‌رتی نه‌وت و وزه‌ش، حه‌سه‌ن نازم گوتی: وڵات رووبه‌ڕووی ته‌حه‌دیاتێكی گه‌وره بووه‌ته‌وه له كه‌رتی كاره‌با و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه پێویستی به ته‌رخانكردنی بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت هه‌یه، هه‌رچی كه‌رتی نه‌وتیشه، وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، پشكی عێراق له به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت زیادیكردووه، بۆیه دەبێت تێچوونەکهی لە بودجەیەکی تایبەتدا پەسەند بکرێت.
جه‌ختیشیكرده‌وه، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریداوه دەستبەرداری ئه‌و قه‌رزانه بێت، كە له‌سه‌ر ئه‌و هاووڵاتیانه‌ن كه ئاواره‌بوون، ئه‌مه‌ش وه‌ك هاندانێك بۆ گەڕانەوەیان بۆ ناوچه‌كانیان.
گوتیشی: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر ته‌رخانكردنی بڕی ملیارێك دینار بۆ ته‌واوكردنی پڕۆژه‌ی به‌نده‌ری سنووری عه‌رار و ته‌رخانكردنی پاره‌ی پێویست بۆ به‌هێزكردنی رێگه‌ی هێڵی نێوده‌وڵه‌تی له ئه‌نبار داوه.
H.B