تا ئێستا یه‌ك ملیۆن كه‌س له‌م وڵاته‌دا به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه
"نیوەی ئەوانەی کە بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستدا لە مانگی کانوونی یەکەمی 2020 بوون"

K24 - هه‌ولێر:
بەگوێره‌ی ئامارەکانی ناوەندی کۆنتڕۆڵ و رێگریگرتن لە نەخۆشییەکان له ئەمه‌ریکا (CDC)، تاوه‌كو ئەمڕۆ سێشه‌ممه 17ـی ئایار / مایۆی 2022 یەک ملیۆن کەس بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.
به پشتبەستن بە ئامارەکانی (ناوه‌ندی بەڵگەی گیانلەدەستان) لەلایەن ناوەندی کۆنتڕۆڵ و رێگریگرتن لە نەخۆشییەکان (CDC) ئامادەکراوە، لە سەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا و لە ماوەی دوو ساڵ و نیوی رابردوودا ژمارەی ئەو ئەمه‌ریکییانەی کە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە یەک ملیۆن کەس.
ئه‌م ناوه‌نده ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، زیاتر لە نیوەی ئەوانەی بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستدا لە مانگی کانوونی یەکەمی 2020 بوون، واتا لە پاش ده‌سته‌به‌ری بەکارھێنانی ڤاکسینەکانی کۆرۆناوە تۆمارکراوە.
شارەزایانی بواری تەندروستیی ماوەیەکی زۆرە گومانیان لە ژمارەی راستەقینەی گیانلەدەستدان بەھۆی کۆرۆنا لە وڵاتانی وەکو ھیندستان، بەڕازیل و رووسیادا ھەیە، بەڵام لە ئەمه‌ریکا زۆرترین رێژەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەھەموو ئەو وڵاتانەی کە راگەیەندراوە، تۆمارکراوە.
به‌ر له دوو ساڵ بۆ یه‌كه‌مینجار ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری وهانی چینی ده‌ركه‌وت، له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی جیهان بڵاو بووه‌وه، بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی نزیكه‌ی 5 ملیۆن كه‌س.