ئه‌مه‌ریكا مووشه‌كێكی سه‌رووی خێرایی ده‌نگ تاقیده‌كاته‌وه
دوای مووشه‌كه خێراكه‌ی رووسیا له ئۆكرانیا، ئه‌مه‌ریكاش مووشه‌كێكی خێراتر له ده‌نگ تاقی ده‌كاته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
هێزی ئاسمانی ئەمه‌ریکا بە سەرکەوتوویی مووشەکێکی خێرای تاقیكرده‌وه، كه خێراییه‌كه‌ی له خێرایی ده‌نگ زیاتره، ئەمەش چەند رۆژێك دوای ئەوەی رووسیا رایگەیاندبوو، کە لە کاتی لەشکرکێشییەکەی بۆ سەر ئۆکرانیا مووشەکی خێراتر له ده‌نگی له ئۆكرانیا بەکارهێناوە.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی تۆڕی "ئی ئێن ئێن"، هێزی ئاسمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، شەممەی رابردوو مووشەکی ARRW لە مووشه‌كهاوێژی جۆری B-52H لە کەناراوەکانی باشووری کالیفۆرنیا بە سەرکەوتوویی هەڵداوە و خێراییەکانی سەروو دەنگی بەدەستهێناوە، بەبێ ئەوەی وردەکارییەکانی دیکە لەبارەی خودی تاقیکردنەوەکە ئاشکرا بکات.
هیس كۆلێنز، به‌رپرسی جێبه‌جێكاری به‌رنامه‌ی چه‌ك له هێزه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه "ده‌ستكه‌وێتێكی گه‌وره‌یه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، مووشه‌كی "ARRW" خێراییه‌كه‌ی، خێرایی ده‌نگ تێده‌په‌ڕێنێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه، مووشه‌كی پاڵپشتیش به‌كاربهێنێت، كه خێراییه‌كه‌ی ده‌گه‌یه‌نێته پێنج ئه‌وه‌نده‌ی خێرایی ده‌نگ.
هێزی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا، به‌ر له ئه‌نجامدانی ئه‌و تاقیكردنه‌وه مووشه‌كییه، 3 هه‌وڵی دیكه‌ی هه‌بووه، به‌ڵام ئاشكرای نه‌كردووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی تێدا هه‌بووه، بۆ دواخراوه.
به‌مدواییانه پێنتاگۆن زیاتر تیشكی خستووه‌ته سه‌ر تاقیكردنه‌وه مووشه‌كییه‌كانی، كه خێراییه‌كه‌ی ئاستی خێرایی ده‌نگ تێده‌په‌ڕێنێت، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی كۆنگرێس نیگه‌رانی خۆیان له به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی چین و رووسیا نیشانداوه.
ساڵی رابردوو چین چه‌كێكی سه‌رووی خێرایی ده‌نگی به سه‌ركه‌وتوویی تاقیكرده‌وه، كه توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه به ده‌وری زه‌وی بسووڕێته‌وه، به‌ر له‌وه‌ی ئامانجه‌كه‌ی بپێكێت.
رووسیاش به‌مدواییانه یه‌كه‌م ده‌وڵه‌ته مووشه‌كه‌ی سه‌رووی خێرایی ده‌نگ له جه‌نگ به‌كاربهێنێت، مۆسكۆ ئاشكرای كرد، مووشه‌كی ئه‌سكه‌نده‌ر و كینزال-ی له ئۆكرانیا به‌كارهێناوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی پێنتاگۆن، رووسیا له 10 تا 12 مووشه‌كی سه‌رووی خێرایی ده‌نگی له سه‌ره‌تای جه‌نگه‌وه تا ئێستا له ئۆكرانیا به‌كارهێناوه.