جێگری سەرۆکی شارەوانی ناشڤیڵ: کوردانی شارەکەمان رۆڵێکی گرنگیان هەیە

"بە دەستەخۆشکبوونی هەولێر و ناشڤیڵ پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمه‌ریکا دوو ئەوەندەی دیکە پتەوتر دەبێت"

K24 - هه‌ولێر:

جێگری سەرۆکی شارەوانی ناشڤیڵ لە لێدوانێکدا بۆ کوردستان24 رایگه‌یاند، بە دەستەخۆشکبوونی هەولێر و ناشڤیڵ پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمه‌ریکا دوو ئەوەندەی دیکە پتەوتر دەکات.

جیم شۆڵمان، جێگری سەرۆکی شارەوانی ناشڤیڵ گوتی: ئێمە لە کۆبوونەوەکەمان لەگەڵ شاندی پارێزگای هەولێر زۆر زانیاریمان لەبارەی شاری هەولێر بیست و تاوتوێی زۆر پرسمان کرد و باسمان لە چۆنیه‌تی بەڕێوەبردنی شارە گەورەکان کرد، كه‌ چی میکانیزمێکیش بەکاردێت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی شارەوانی ناشڤیڵ.

گوتیشی: ئەوەشی ژمارەیەکی زۆر کورد لە ناشڤیڵ دەژین و پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵیان هەیە و  رۆڵێکی گرنگیان لە شارەکە هەیە و دەنگێکی بەهێزیشن لە دیارییکردنی ئایندەی ناشڤیڵ. هەربۆیە پێموایە کە بە دەستەخۆشکبوونی هەولێر و ناشڤیڵ پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمه‌ریکا دوو ئەوەندەی دیکە پتەوتر دەکات.

Fly Erbil Advertisment