سلێمانی.. لایه‌نگرانی په‌كه‌كه هێرشیان كرده سه‌ر تیمی كوردستان24
K24- سلێمانی:
په‌یامنێری كوردستان24 له سلێمانی رایگه‌یاند، له‌كاتی هه‌وڵدان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر كوژرانی خاوه‌ن چێشتخانه‌یه‌ك كه شه‌وی رابردوو له‌لایه‌ن دوو چه‌كدار به ماتۆڕسكیل هێرشی كرایه سه‌ر و كوژرا، لایه‌نگرانی په‌كه‌كه له به‌رده‌م پزیشكی دادی ئه‌و شاره په‌لاماری تیمی كوردستان24ـیان دا و سوكایه‌تییان پێكردن.
دیار جه‌مال، په‌یامنێری كوردستان24 گوتی: په‌لامارده‌ران هه‌موویان به شێوه‌زاری كرمانجی باكوور قسه‌یان ده‌كرد و له چه‌ند لایه‌كه‌وه هێرشان كرده سه‌رمان و پێیان گوتین: ده‌بێت له په‌یامه‌كه‌تاندا بڵێن: "توركیا خاوه‌نی چێشتخانه‌كه‌ی كوشتووه"، له‌كاتێكدا لێكۆڵینه‌وه‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كان له‌و شاره له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه به‌رده‌وامن و تائێستا هیچ راگه‌یه‌ندراوێك له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌رنه‌كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نی به‌رپرس له كوژرانی خاوه‌ن چێشتخانه‌كه ئاشكرا بكرێت.
له‌باره‌ی چۆنیه‌تی ئه‌و په‌لاماره‌ش، په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند: كاتێك ئێمه له‌به‌رده‌م پزیشكی دادی سلێمانی سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری بووین له باره‌ی رووداوی كوژرانی خاوه‌نی چێشتخانه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی زانیارییه‌كان بگوازینه‌وه، ژماره‌یه‌ك كه‌س كه نه‌مانده‌ناسین، هه‌ڵیانكوتایه سه‌رمان و پێیان گوتین: ده‌بێت بڵێن: خاوه‌ن چێشتخانه‌كه له‌لایه‌ن توركه‌كانه‌وه كوژراوه، به‌ڵام ئێمه پێمان گوت: ئێمه هیچ شتێك له‌خۆمانه‌وه ناڵێین، ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ی پشتڕاستكراوه نه‌بێت، هێشتا هیچ زانیارییه‌كی فه‌رمی له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه رانه‌گه‌یه‌ندراوه و ئێمه رۆژنامه‌نووسین و كاری خۆمان به‌شێوه‌یه‌كی پیشه‌ییانه ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
گوتیشی: دوای ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئێمه به دڵی ئه‌وان نه‌بوو، له چه‌ندین لاوه په‌لاماری ئێمه‌یان دا و سووكایه‌تییان پێكردین، به‌ڵام هیچ كامێكمان نه‌ده‌ناسین، ته‌نها ئه‌وه‌ی ده‌زانین به شێوه‌زاری كرمانجی باكووری قسه‌یان ده‌كرد و هیچیان خه‌ڵكی شاری سلێمانی نه‌بوون.
روونیشیكرده‌وه، كاتێك په‌لاماری ئێمه‌یاندا، هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ بڵاوه‌پێكردنی په‌لامارده‌ران ته‌قه‌یان كرد، به‌ڵام رووداوه‌كان كتوپڕ بوون و له چه‌ندین لاوه هێرشیان بۆ ئێمه هێنا.
H.B