واشنتن ده‌گه‌ڕێته‌وه كیێڤ
زیاتر له سێ مانگه به‌جێی هێشتووه و تازه بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی داوه
K24 – هه‌ولێر:
ماوه‌ی سێ مانگه ئه‌مه‌ریكا كیێڤی پایته‌خی ئۆكرانیای به‌جێهێشتووه و ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه واشنتن بڕیاری دا باڵیۆزخانه‌كه‌ی له كیێڤ بكاته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (19ی ئایار/ مایۆی 2022)، 85 رۆژ به‌سه‌ر ده‌ستپێكی شه‌ڕی ئۆكرانیادا تێده‌په‌ڕێت.
رۆژی (24ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022)، سوپای رووسیا له چه‌ند قۆڵێكه‌وه هێرشی بۆ سه‌ر ئۆكرانیا ده‌ستپێكرد و به‌ر له ده‌ستپێكی شه‌ڕه‌كه‌ش، ئه‌مه‌ریكا هۆشداری دایه وڵاتانی ئه‌وروپا و باڵیۆزخانه‌ی خۆی له كیێڤ داخست و ئه‌مه‌ش ئۆكرانییه‌كانی له پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا بێ ئومێد كرد و به‌و هۆیه‌وه ره‌خنه‌یان له سیاسه‌تی یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا گرت.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌نتۆنی بلینكن رایگه‌یاند، به هۆی هاوكارییه ئه‌منییه‌كانمانه‌وه، گه‌لی ئۆكرانیا به‌رگری له خاكه‌كه‌یان ده‌كه‌ن و رووبه‌ڕووی هێرشی ناماقووڵی رووسیا بوونه‌ته‌وه، له ئه‌نجامی ئه‌وه‌شدا، ئه‌مه‌ریكا جارێكی دیكه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كیێڤ.
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: ئێمه شانازی به‌وه ده‌كه‌ین، كه شانبه‌شانی ئۆكرانییه‌كان وه‌ستاوین.
دره‌نگانی شه‌وی رابردوو، ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا به كۆی ده‌نگ بڕیاری دا، دیپلۆماتكار بریدجت برینك، وه‌ك باڵیۆزی نوێی ئه‌مه‌ریكا له ئۆكرانیا ده‌ستنیشان بكات.
له 2019دا كاتێك ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ، باڵیۆزی پێشووی ئه‌مه‌ریكا ماری یۆڤانۆڤیچی له پۆسته‌كه‌ی لابردبوو، واشنتن هیچ جێگره‌وه‌یه‌كی بۆ باڵیۆزی وڵاته‌كه‌ی له ئۆكرانیا دانه‌نابوو.
رۆژی (14ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022)، به‌ر له 10 رۆژ له ده‌ستپێكی شه‌ڕی ئۆكرانیا، ئه‌مه‌ریكا باڵیۆزخانه‌ی خۆی له كیێڤ داخست.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس