به بڕیاری مه‌سرور بارزانی 100 تووشبووی تالاسیما له ده‌ره‌وه چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت
.jpg)
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، به بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بڕی 5 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار، بەمەبەستی چاندنی مۆخی ئێسک بۆ 100 تووشبووی تالاسیمیا لە دەرەوەی ھەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.
به گوێره‌ی بڕیاره‌كه، بۆ ھەر نەخۆشێک، بڕی 55 هەزار دۆلار خەمڵێنراوە بۆ ئەوەی چارەسەر بکرێت.
ئه‌م بڕیاره‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كاتێكدایه ده‌یان منداڵی تووشبووی تالاسیما له هه‌رێمی كوردستان له ژێر چاره‌سه‌ردان و به‌شێكیش له‌و منداڵانه چاره‌سه‌ریان له رێگه‌ی چاندنی مۆخی ئێسكه‌وه بۆ ده‌كرێت و له‌سه‌ر ئه‌ركی حكومه‌ت ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كرێن.
ئه‌مه یه‌كه‌مجاره له هه‌رێمی كوردستان ئه‌و ژماره‌یه له منداڵانی تالاسیما ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكرێن به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر.