"زانیاری زۆرمان لەسەر دۆخی ئابووری و کولتووری هەولێر وەرگرت"
"ئەمجۆرە سەردان و کۆبوونەوانە وا دەکات پەیوەندییە ئابوورییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمهریکا بەرەو پێش بچن"

K24- ههولێر:
ئەندامێکی ژووری بارزگانی شاری ناشڤیڵی ئەمهریکا لە دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ شاندی باڵای پارێزگای هەولێر ئاشكرای دهكات، زانیاری زۆرمان لەسەر دۆخی ئابووری و کولتووری هەولێر وەرگرت.
لە لێدوانێکی تایبهت به کوردستان24ـی رالف شوڵز، ئەندامی ژووری بارزگانی ناشڤیڵ رایگەیاند، دەکرێ ئەم سەردان و کۆبوونەوانە ببێتە بەردی بناغەی دروستکردنی پەیوەندی نێوان ناشڤیڵ و هەولێر و پتەوکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمهریکا.
ئهو ئەندامهی ژووری بارزگانی ناشڤیڵ راشیگهیاند، ئێمە لە ژووری بازرگانی ناشڤیڵ کۆبوونەوەیەکی گرنگمان لەگەڵ شاندی باڵای پارێزگای هەولێر بە سەرۆکایەتی ئومێد خۆشناو، پارێزگار ئەنجامدا.
ههروهها گوتی: "لهم كۆبوونهوهیهدا زۆر زانیاریمان لەسەر دۆخی ئابووری و کلتووری هەولێر وەرگرت، دەکرێ ببێتە بەردی بناغەی دروستکردنی پەیوەندی نێوان ناشڤیڵ و هەولێر.
رالف شوڵز گوتیشی: "ئەمجۆرە سەردان و کۆبوونەوانە وا دەکات پەیوەندییە ئابوورییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمهریکا بەرەو پێش بچن".