"ئامۆژگاری بایدنم كرد له‌گه‌ڵ پوتن قسه بكات"
"هاووڵاتیانی رووس دوژمن نین"

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا ئامۆژگاری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به سه‌رۆكی رووسیاوه بكات تاوه‌كو پرسی ئۆكرانیا یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.
ماریۆ دراگی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا له دواین سه‌ردانی بۆ واشتنی پایته‌ختی ئه‌مه‌ریكا به جۆ بایدنی سه‌رۆكی ئه‌م وڵاته راگه‌یاندووه، بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی دۆسییه‌ی ئۆكرانیا په‌یوه‌ندی به جۆ بایدنه‌وه بكات.
دراگی راشیگه‌یاند، "هه‌فته‌ی رابردوو به‌سه‌ردانێك له ئه‌مه‌ریكا بووم، له‌گه‌ڵ جۆ بایدنی سه‌رۆكی ئه‌م وڵاته قسه‌م كرد، پێم گوت ره‌نگه پوتن حه‌ز بكات گوێی له ده‌نگت بێت، داوام لێ‌كرد په‌یوه‌ندی پێوه بكات".
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا ئه‌وه‌ش خسته‌ڕوو، "من پێم وایه ئامۆژگارییه‌كه باش بوو، بۆ رۆژی دواتر وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ هاوپۆسته رووسییه‌كه‌ی به ته‌له‌فۆن قسه‌یان كرد".
دراگی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، "ناكرێت هاووڵاتیانی رووسی وه‌ك دوژمن سه‌یر بكرێن، ناشكرێت به تاوانبار بیانناسێندرێن، ئه‌وان دوژمن نین، ده‌كرێ ده‌رچه‌یه‌كی ئاشتی بۆ ئه‌م قه‌یرانه بدۆزرێته‌وه".