پارێزگاری هه‌ولێر و یاریده‌ده‌ری جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئەمەریکا کۆدەبنەوە
گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ناوچەکە و پاڵپشتی ئەمەریکا بۆ هەرێمی کوردستان دەکەن

K24 - هەولێر
پارێزگاری هه‌ولێر، لەگەڵ یاریده‌ده‌ری جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئەمەریکا و به‌ڕێوه‌به‌ری کاروباری عێراق و ستافی کاروباری ئاواره‌کان کۆبۆوە.
نووسینگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمەریکا بڵاویکردەوە، رۆژی هەینی هەینى 2022/5/20، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەیاوەرى بەیان سامى عەبدولرەحمان، نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمەریکا، لەدیوانى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا، لەگەڵ یاریده‌ده‌ری جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئەمەریکا و به‌ڕێوه‌به‌ری کاروباری عێراق و ستافی کاروباری ئاواره‌کان لە وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا کۆبووەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، لەو کۆبوونەوەدا پارێزگارى هەولێر، وێڕاى ئەوەى وەکو حکومەتى هەرێمى کوردستان و پارێزگاى هەولێر سوپاسى پاڵپشتى و هاوکاری حکومەتى ئەمەریکا کرد لە هاوكارى و پشتگیریى بۆ هه‌رێمى كوردستان بەتایبەتى لە شەڕى دژ بە تیرۆرستانى داعش، جەختى لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان کردەوە.
لە تەوەرێکى دیکەی کۆبوونەوەکەدا، پارێزگارى هەولێر باسى لە بارودۆخى عێراق بە گشتى و هاوپەیمانێتى نێودەوڵەتى بۆ لەناوبردنى یەکجارەکى داعش و دۆخى سیاسى و ئابوورى و مرۆیى و ئەو ئارامى و ئاسایش و پێشکەوتنانەى لە هەرێمى کوردستان بەرقەرارە کرد و و پشتگیریى و هاوکارى ئەمەریکاى بۆ هه‌رێمى كوردستان و هێزى پێشمەرگەى کوردستان به پێویست زانى، بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆرستانى داعش و نه‌هێشتن و له‌ناوبردنى یه‌كجاره‌كیى داعش لەپێناو سەقامگیربوونی ناوچەکە.
لەلایەن خۆیانەوە یاریده‌ده‌ری جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئەمەریکا و به‌ڕێوه‌به‌ری کاروباری عێراق و ستافی کاروباری ئاواره‌کان لە وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا، ستایشی رۆڵى حکومەتى هەرێمى کوردستانیان کرد لە بەرامبەر لەخۆگرتنى ئاوارە و پەنابەران و هەموو ئەو پێشکەوتنە سیاسى و دیموکراسى و ئابوورى و ئاوەدانکردنەوەى لە ناوچەکە روویانداوە، جەختیشیان لە وەکردەوە کە حکومەتی هەرێمى کوردستان هاوبەشێکی گرنگە بۆ ئەمەریکا، دۆستایەتی دێرینی نێوان ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان لە بەها دیموکراسیە هاوبەشەکانمانەوە سەرچاوەی گرتووە.
