ئه‌مەریکا پێنج رێکخراو و چەند کەسێکی له‌ لیستی تیرۆر دەرهێنا

ناوی سوپای پاسدارانی ئێرانی تێدا نییە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا

K24 – هەولێر

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، دەرهێنانی ناوی پێنج رێکخراو و چەند کەسێکی لە لیستی تیرۆر راگەیاند.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەیەوە، بەگوێرەی یاسای کۆچبەران و رەگەزنامەیی، ناوی پێنج رێكخراوی لە لیستی رێکخراوە تیرۆریستە بیانییەکان دەرهێناوە، بەڵام ناوی سوپای پاسدارانی ئێرانی تێدا نییە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، ناوی هەر یەک لە رێکخراوەکانی جوداخوازانی هەرێمی باسکی ئیسپانیا، تیرەی شینریکیۆی ژاپۆن، بزووتنەوەی کاخی جووە توندڕەوەکان، ئەنجومەنی شورای موجاهیدین لە دەوروبەری قودس لەگەڵ گرووپی ئیسلامی بڵاوکردەوە، کە لە لیستی تیرۆر دەرهێنراون.

هەروەها ناوی شەش کەسیی راگەیاند، کە بەهۆی ئەوەی کوژراون ناویان لە لیستی تیرۆر سڕاوەتەوە، ئەوانیش بریتین لە هەر یەک لە ئەبو ئەلوەردە، مەهاد موعەلم، فەرەح محەمەد شێردۆن، مووسا ئەبو داود، عەلی ئەشاب کەبەکۆڤ، ئیبراهیم ئەلروبەیش.