"ئاوڵەى مەیموون" گه‌یشته رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
یه‌كه‌م حاڵه‌تی گومان‌لێكراو له ئیسرائیل تۆمار كرا
K24 - هه‌ولێر:
ئیسرائیل رایگه‌یاند، یه‌كه‌م حاڵه‌تی گومانلێكراوی ڤایرۆسی مه‌یموون "ئاوڵه‌ی مه‌یموون" له وڵاته‌كه‌یان تۆماركراوه، كه گه‌نجێكه ماوه‌یه‌كه له ئه‌روپا گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی "تایمز ئۆف ئیسرائیل، نه‌خۆشخانه‌ی ئیخیلۆڤ له ته‌لئه‌بیب ئاشكرایكرد، پیاوێك كه ته‌مه‌نی سه‌رووی 30 ساڵییه، گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه، له‌كاتێكدا نیشانه‌كانی نه‌خۆشی "ئاوڵەى مەیموون"ی تێدایه، دوای ئه‌وه‌ی له ئه‌وروپا گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
رۆژی پێنجشه‌ممه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیسرائیل رایگه‌یاندبوو، كه ئاماده‌باشی ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئاوڵه‌ی مه‌یموون بكه‌ن، كه نه‌گاته وڵاته‌كه‌یان، بۆ ئه‌مه‌ش رێنماییان ده‌ركردووه و تیمی پزیشكیی تایبه‌تیان راسپاردووه، كه به‌دوای نیشانه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشییه‌دا بگه‌ڕێن.
رۆژنامه‌ی "ئیندیپێندت" بڵاویكرده‌وه، له به‌ریتانیاش به‌رپرسانی ته‌ندروستی داوایان له پسپۆڕانی بواره‌كه كردووه، به شێوه‌یه‌كی به‌په‌له كار له‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه بكه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووانی له‌و وڵاته گه‌یشته 20 كه‌س.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، پسپۆرانی بواره‌كه راسپێدراون چاره‌سه‌ر و خۆپارێزی به شێوه‌یه‌كی خێرا پێشكه‌ش بكه‌ن و پلانی خۆیان بخه‌نه‌ڕوو.
نه‌خۆشی ڤایرۆسی مه‌یموون "monkeypox"، نه‌خۆشییه‌كه‌ی ده‌گمه‌نه، نیشانه‌كانی له‌سه‌ر پێست به‌دیارده‌كه‌وێت، به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر هه‌ردوو ده‌ست و ده‌موچاوی، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی سووك، تووشبووه‌كه به ژانه‌سه‌ر و تا و گرژبوونی ماسولكه‌كان و ئه‌ستووربوونی غوده‌كانی ده‌ناسرێته‌وه.
نه‌خۆشییه‌كه دوو جۆری سەرەکی هەیە، یەکەمیان جۆری کۆنگۆیە، کە مەترسیدارترە، رێژەی مردنی له‌و جۆره‌دا دەگاتە 10%، به‌ڵام جۆره‌كه‌ی دیكه جۆری رۆژئاوای ئەفریقایە، کە رێژەی مردنی نزیکەی 1% ده‌بێت.