ده‌كرێ توركیا له ناتۆ ده‌ركرێت؟
چەندین جار ئەو باسە خراوەتەڕوو

K24 - مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا
رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو، توركیا رازی نه‌بوو، ده‌نگی پێشوه‌خت بدات له‌سه‌ر گفتوگۆكردن بۆ به ئه‌ندامبوونی هه‌ریه‌ك له فینله‌ندا و سوید، به بیانووی ئه‌وه‌ی ئه‌م دوو وڵاته هه‌ڵوێستی توندیان نییه به‌رامبه‌ر پارتی كرێكارانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گولهنیستهكان، كه توركیا وه‌ك دوو گرووپی تیرۆریستی ناساندوونی.
به‌پێی راپۆرتێكی سی ئێن بی سی نیوز، ئه‌نقه‌ره هه‌ریه‌ك له سوید و ستۆكهۆڵم به شوێنی حه‌سانه‌وه‌ی هه‌وادارانی ئه‌و دوو گرووپه، تۆمه‌تبارده‌كات، به‌ڵام ئه‌م دوو وڵاته ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌وان پشتیوانی چه‌كداره كورده‌كانی (په‌كه‌كه) بكه‌ن و له هه‌مانكاتیشدا ده‌ڵێن: "یه‌كێتی ئه‌وروپا-ش ئه‌و گرووپه‌ی به تیرۆریست ناساندووه".
به‌پێی راپۆرته‌كه ئه‌و دوو وڵاته ره‌تیانكردووەته‌وه، هیچ گومانلێكراوێك راده‌ست بكه‌نه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی توركیا داوای ده‌كات.
بۆیه ئایا ناڕه‌زایی توركیا ده‌توانێت چالێنجێكی راسته‌قینه بێت به‌رامبه‌ر به ئه‌ندامبوونی فینله‌ندا و سوید، چونكه ناتۆ پێویستی به ڕه‌زامه‌ندی كۆده‌نگی هه‌موو ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانێتییه‌كه هه‌یه، تا ئه‌ندامێكی نوێ وه‌رگرێت، كه‌واته ئه‌بێت په‌رچه‌كرداری ناتۆ چۆن بێت له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تێكی ئه‌ندام كه جارێكی دیكه بۆته سه‌رئێشه بۆ هاوپه‌یمانێتییه‌كه؟.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان جۆو لیبرمان و مارك دی واڵاس له رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، له وتارێكدا باسیان له‌وه‌كرد توركیا كه له‌ساڵی 1952 په‌یوه‌ندی به ناتۆوه كردووه، ئه‌و پێوه‌رانه‌ی ئه‌مڕۆی بۆ ئه‌ندامبوون به‌سه‌ردا جێبه‌جێنابێت، چونكه له سه‌رده‌می ئه‌ردۆغان-دا، توركیا به‌ڵێن نادات پاڵپشتی ئه‌و بنه‌مایانه بكات كه ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه گه‌وره‌یه‌ی له‌سه‌ر بنیاتنراوه،كه‌واته مادده‌ی 13 له په‌یمانی ناتۆ به‌ده‌ق میكانیزمی داناوه بۆ كشانه‌وه‌ی ئه‌ندامێك له هاوپه‌یمانێتییه‌كه، بۆیه ره‌نگه كاتی ئه‌وه هاتبێت هه‌مواری مادده‌ی 13 بكرێته‌وه بۆ ده‌ركردنی رێكارێك كه ده‌وڵه‌تێكی ئه‌ندام ده‌ركات كه نه مه‌رجه پرانسیپییهكان و نه پراكتیكییه‌كانی ئه‌ندامێتی تێدا به‌دیده‌كرێت.
لیبرمان له‌ساڵی 2000 كاندیدی دیموكراته‌كان بووه بۆ جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، هه‌رچی واڵاس-ه له سه‌رده‌می ئیداره‌ی جۆرج بۆش-دا وه‌ك باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌بردن و چاكسازی كاریكردووه.
ئه‌مه یه‌كه‌مین جار نییه قسه له‌سه‌ر ده‌ركردنی توركیا ده‌كرێت له ناتۆ، ئه‌م بیرۆكه‌یه یه‌كه‌مین جار ساڵی 2016 پێشنیاز كرا كاتێك ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان-ی سه‌رۆكی توركیا دوای كوده‌تایه‌كی شكستخواردوو، سه‌ركوتی ئۆپۆزیسیۆنی وڵاته‌كه‌ی كرد، دواتریش بیرۆكه‌ی ده‌ركرنی توركیا له ناتۆ خرایه به‌ر باس كاتێك ساڵی 2019 هێرشی كرده سه‌ر باكوری خۆرهه‌ڵاتی سووریا.
له راپۆرته‌كه‌ی سی ئێن بی سی نیوز-دا هاتووه، ناتۆ به ترس و نیگه‌رانییه‌وه كاردانه‌وه ده‌نوێنێت به‌رامبه‌ر ئه‌و قه‌یرانه مرۆییانه‌ی كه له وڵاته‌كه رووده‌ده‌ن و ئه‌و كێشانه‌ش كه بوونه‌ته قه‌یران بۆ ناوچه‌كه، به‌تایبه‌تی هێرشی 2019 بۆ سه‌ر كورده‌كانی هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا كه رۆڵی به‌رچاویان هه‌بوو له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ی باشوری كوردستان بۆ تێكشكاندنی داعش، ئه‌مه له‌كاتێكدایه سوید و فینله‌ندا سزایان سه‌پاند به‌سه‌ر توركیا به‌رانبه‌ر ئه‌و قه‌یرانانه‌ی له ناوخۆی توركیا و ده‌ره‌وه‌ی توركیا خوڵقاندوونی.
ئه‌وكاته‌ی لیندسی گراهام سیناتۆری كۆمارییه‌كان پێشنیازی ئه‌وه‌ی كرد كه ئه‌ندامێتی توركیا له ناتۆ ههڵسهپێنرێت، ئه‌و كاته بوو كه توركیا هێرشی كرده سه‌ر كورده‌كانی خۆرئاوای سوریا كه یارمه‌تی ئه‌مه‌ریكایان دا له تێكشكاندنی داعش.
به‌ڵام ناتۆ بژارده‌ی هه‌ڵپه‌ساردن، ته‌نانه‌ت ده‌ركردنی هیچ ئه‌ندامێكیان نییه، به‌ڵام تاكه ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌یه كه شتێكی له‌و شێوه رووبدات كاتێك وڵاتێكی ئه‌ندامی ناتۆ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام پێشێلی ئه‌و بنه‌مایه بكات كه ئه‌ویش شكستهێنانه له پاراستنی ئازادی بۆ خه‌ڵكی وڵاته‌كه و دیموكراسی و سه‌روه‌ری یاسا، له‌وكاته‌دا ئه‌ندامانی ناتۆ ده‌توانن به‌كۆی ده‌نگ بڕیار لهوهبدهن كه ده‌ستبه‌رداری هاوكارییه‌كانی ئه‌و ئه‌ندامه ببن.
به‌ڵام ئایا ئه‌ندامانی ناتۆ له‌به‌رامبه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی فینله‌ندا و سوید له‌لایه‌ن توركیاوه، ئه‌وه ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌نده دوور ده‌ڕوانن بۆ مه‌سه‌له‌كه.
روناڵد ریگۆر سه‌نی مێژوونووسی ئه‌مه‌ریكی و پرۆفیسۆری زانستی سیاسه‌ت له زانكۆی میشیگان پێیوایه ئه‌گه‌رێكی زۆر كه‌م هه‌یه ناتۆ رێوشوێنی له‌و شوێنه بگرێته‌به‌ر و هاوپه‌یمانێكی ستراتیژی به ته‌واوی دووربخاته‌وه.
سه‌نی بۆ گۆڤاری نیوزویك دواوه‌و ده‌ڵێت: "توركیا به‌درێژایی جه‌نگی سارد و ئێستاش، به‌هۆی پێگه‌ی جیۆگرافی-یه‌وه گه‌مه‌یه‌كی به‌هێزی كردووه".
"بوونی ئه‌سته‌نبوڵ به‌درێژایی ته‌نگی ئه‌نادۆڵ و باشوری رووسیا و باكوری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وایكردووه كه وه‌ك هاوبه‌شێكی ستراتیژی زۆر گرنگتر بێت له زۆر ده‌وڵه‌تی تری ناتۆ كه ژماره‌ی دانیشتوان و سه‌ربازی زیاتره له‌ناو ناتۆ-دا" سه‌نی وه‌های گوت.
سه‌نی پێیوایه، ئه‌ردۆغان تێڕوانینی ته‌واوی هه‌یه بۆ ئه‌و پێگه‌یه‌ی توركیا بۆ ناتۆ، بۆیه گه‌مه به‌م كارته ده‌كات و ده‌یه‌وێت شتێك له سوید و فینله‌ندا ببچڕێت، "ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌نده جددی نییه، ئه‌و له‌كۆتایدا رازی ده‌بێت" ئه‌و وه‌های گوت.
سه‌نی له رێگه‌ی گۆڤاری نیوزویكهوه ده‌ڵێت: "دواجار سوید و فینله‌ندا هه‌ر ئه‌بن به ئه‌ندام، به‌ڵام توركیا ده‌یه‌وێت شتێكی چنگكه‌وێت وه‌ك بڕێك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له ئه‌مه‌ریكا یان هه‌ندێك ئیمتیاز له‌ناو ناتۆ".
سه‌ره‌كیترین ناڕه‌زایی ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌یه كه باسی ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی بكه‌یت، سه‌نی ده‌ڵێت: "ئه‌ردۆغان ناڕازییه و سه‌ره‌كیترین ناڕازییش ئه‌وه‌یه، نایه‌وێت ره‌خنه‌ی لێبگیرێت له‌سه‌ر سیاسه‌تی ناوخۆ هه‌ر له‌ده‌ستگیركردنی كه‌سانی ناڕازیی ناوخۆ تا ده‌گاته كێشه‌ی كورده‌كان، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌وروپا بێده‌نگی به‌رده‌وام هه‌ڵبژێرێت ئه‌وا ئه‌و رازی ده‌بێت".
هه‌رچی ناتۆ-یه سه‌رقاڵه به رازیكردنی توركیا، پێچه‌وانه‌ی ده‌ركردنی ئه‌و ئه‌ندامه، جه‌نه‌راڵ یانس سترلتنبێرگ سكرتێری گشتی ناتۆ له كۆنگره‌یه‌كه‌ی رۆژنامه‌نووسیدا باسی له‌وه‌كرد ناتۆ له په‌یوه‌ندییه‌كی نزیكدایه له‌گه‌ڵ فینله‌ندا و سوید و توركیا سه‌باره‌ت به‌و نیگه‌رانیانه‌ی ئه‌نقه‌ره له‌باره‌ی په‌كه‌كه-ه‌وه وروژاندونی، گوتیشی: "ئێمه سه‌رقاڵین چاره‌سه‌ری ئه‌و نیگه‌رانیانه‌ی توركیا بكه‌ین، چونكه كاتێك هاوپه‌یمانێكی ئه‌ندامی گرنگی وه‌ك توركیا نیگه‌رانی ئاسایشی ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دەجوڵێنێت ئه‌وا تاكه رێگه بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجام دانیشتن و گفتوگۆ و چاره‌سه‌ری هاوبه‌ش و رێكه‌وتنه له‌سه‌ری".
