نزیكه‌ی 1900 دامه‌زراوه‌ی په‌روه‌رده‌یی له ئۆكرانیا كراونه‌ته ئامانج
زیلێنسكی: سوپای رووسیا باخچه‌ی منداڵان و قوتابخانه و زانكۆكانی كردووه‌ته ئامانج

K24 - هه‌ولێر:
ڤۆلۆدێمیر زیلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا رایگه‌یاند، سوپای رووسیا له سه‌ره‌تای جه‌نگه‌وه تا ئێستا 1873 دامه‌زراوه‌ی په‌روه‌رده‌یی له وڵاته‌كه‌ی كردووه‌ته ئامانج.
تۆڕی سی ئێن ئێن له زاری سه‌رۆكی ئۆكرانیا بڵاویكرده‌وه، سوپای رووسیا باخچه‌ی منداڵان، قوتابخانه‌ی بنه‌ڕه‌تی، په‌یمانگه و زانكۆكانی ئۆكرانیای كردووه‌ته‌وه ئامانج.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئه‌مه زیانێكی زۆر له ژێرخانی وڵاته‌كه‌ی كه‌وتووه، ئێستاش ره‌وشی دۆنباس زۆر خراپه، سوپای رووسیا هێرشه‌كانی له‌سه‌ر سلۆڤیانسك و سیڤرۆدۆنتسك چڕ كردووه‌ته‌وه.
زیلێنسكی ئاشكرای كرد، هه‌رچه‌نده هێرشه‌كانی رووسیا به‌رده‌وامه، به‌ڵام له‌لایه‌ن سوپای ئۆكرانیاوه به توندی وه‌ڵام ده‌درێنه‌وه و سهرهكهوتن بۆ ئێمه‌یه.
سوپای رووسیا له 24ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022ـه‌وه هێرشی بۆ ئۆكرانیا ده‌ستپێكردووه، به‌ڵام له باكووری ئۆكرانیا و ده‌وروبه‌ری كیێڤی پایته‌خت كشایه‌وه، به‌ڵام له باشووری وڵاته‌كه ماریوپۆل به ته‌واوه‌تی كۆنترۆڵ كراوه.