به‌رپرسێكی سوپای پاسداران له ناوجه‌رگه‌ی تاران درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گوللـه
له‌ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌ی كوژرا.. سوپای پاسدارانیش په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ ئیسرائیل درێژده‌كات

K24- هه‌ولێر:
دوو پاسكیل سوار له رۆژهه‌ڵاتی تارانی پایته‌ختی ئێران ده‌ستڕێژی گوللـه‌یان كرده سه‌ر به‌رپرسێكی سوپای پاسداران له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ی.
ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی و میدیاكانی ئێران هه‌واڵه‌كه‌یان پشتڕاستكرده‌وه و به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی ئێرانی "ئێرنا"، عه‌قید حه‌سه‌ن سه‌یاد خودادا له‌لایه‌ن دوو پاسكیل سواره‌وه له شه‌قامی محیه‌دین ئیسلام له رۆژهه‌ڵاتی تاران كوژرا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، رووداوه‌كه كاتژمێر 4:00ی ئێواره به‌كاتی تاران روویداوه و به‌گوێره‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌كیش كه له‌لایه‌ن ئاژانسه‌كه بڵاوكراونه‌ته‌وه، له دیمه‌نه‌كانیاندا وێنه‌ی كه‌سێكی كوژراو له‌ناو ئۆتۆمبیلێكدا نیشان ده‌درێت، كه یاقهی كراسه‌كه‌ی و قۆڵی راستی خه‌ڵتانی خوێن بووه.
به‌گوێره‌ی میدیا فه‌رمییه‌كانی ئێران، هێرشبه‌ران له‌ناوجه‌رگه‌ی تارانی پایته‌خت، 5 گوللـه‌یان به‌ڕووی عه‌قیده‌كه‌ی سوپای پاسداران‌دا ته‌قاندووه‌ته‌وه.
راپۆرته‌كان خودادايان به‌وه ناساندووه، كه ته‌نها پارێزه‌ری مه‌زارگه ئایینییه‌كان بووه، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌و ئێرانیانه‌ی له سووریا و عێراق، له چوارچێوه‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسداران شه‌ڕی داعش ده‌كه‌ن و ئه‌و فه‌یله‌قه سه‌ركردایه‌تی كرده سه‌ربازییه‌كانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كات.
به‌گوته‌ی كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمیی ئێران، تا ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له كوشتنی ئه‌و به‌رپرسه‌ی فه‌یله‌قی قودس رانه‌گه‌یاندووه و هێزه ئه‌منییه‌كان به‌دوای هه‌ردوو هێرشبهرهكهدا ده‌گه‌ڕێن، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ورده‌كارییه‌كی دیكه له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی ئه‌و هێرشه بخاته‌ڕوو.
له به‌یاننامه‌یه‌كیشدا سوپای پاسدارانی ئێران ئه‌و هێرشه‌ی ئیدانه كرد و به "كرده‌یه‌كی تیرۆریستی" وه‌سف كرد و رایگه‌یاند و په‌نجه‌ی تۆمه‌تی كوشتنی ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌یان بۆ ئیسرائیل درێژكرد و دووپاتیشیكرده‌وه، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ ئه‌و رووداوه كردووه‌ته‌وه.
H.B