تەندروستی چەند رێنمایی و زانیارییەک لەبارەی خۆڵبارین بڵاودەکاتەوە
پێویستە لەکاتی خۆڵبارین و تۆز و خۆڵ چی بکەین؟
K24 – هەولێر
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، چەند رێنماییەک بۆ خۆپاراستن لە خۆڵبارین بڵاودەکاتەوە و کاریگەرییە نەرێنییەکانی خۆلبارینیش دەخاتەڕوو.
دەقی رێنمایی و زانیارییەکان:.
کاریگەریەکان:
-دەبێتە هۆی هەستیاری حەساسییەت و پێڵووی چاوەکان سوور دەبنەوە و تووشی خوران دەبێت.
-هەستیاری لوت و بەتایبەت تر ناوپۆشی لوت سوور دەبێتەوە تووشی هەوکردن دەبێتەوە، بەمەش گیرانی لوت دروست دەبێت و کەسەکە تووشی تەنگەنەفەسی دەبێت.
-فشاری خوێن و خوێن بەربوون و هەوکردنی گوێچکەی ناوەڕاست زۆر جار دەرئەنجامی ئەم خۆڵبارینەیە و کاریگەری دروست دەکات لەسەر ئەو کەسە.
-ئەو کەسانەی تەنگە نەفەسن و رەبۆیان هەیە لەگەڵ ئەم خۆڵبارینە حاڵەت و نیشانەکانیان زیاد دەکات.
-زۆر جار دەبێتەهۆی خورانی پێست و سوربوونەوە و نەخۆشی ئێکزیما.
-کاریگەری لەسەر کۆئەندامی هەناسەدان و سییەکان دروست دەکات و بەمەش کەسەکە تووشی کۆکە و پژمین و ناڕەحەتی زۆر دەبێت، چونکە ئەو دەنکۆڵانە هەڵگری میکرۆب و بەکتریان.
پێویستە هاووڵاتییان لەکاتی خۆڵبارین ئەم رێنماییانەی خوارەوە پەیڕەو بکەن:.
-داخستنی دەرگا و پەنجەرە و پاککردنەوەی شوێنی خۆڵبارین بە تایبەت بۆ ئەو کەسانەی لە ماڵەوەن.
- لە کاتی چونە دەرەوە دەمامک ببەسترێ و ڕوو پۆشی خۆت و شوێنی مانەوە بکەی بەبەردەوامی.
- دەرگا و پەنجەرە دابخە ئەگەر بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت مەچۆ دەرەوە.
- زۆر خواردنەوەی شلەمەنی بەتایبەت لەکاتی شۆفێری و چونە دەرەوە هەوڵبدرێت هەوای ناو ئۆتۆمبێل بکرێتەوە.
- خواردنی میوە و سەوزە بەبەردەوامی.
-تێکەڵ نەبوونی هاوڵاتیان و مامەڵە نەکردنیان لەگەڵ سەگ و پشیلە کە لە ئێستادا لەلایەن هاووڵاتیانەوە گرنگی زۆری پێدەدرێت، چونکە ئەو تۆز و خۆڵە لەگەڵ فەرووی ئاژەڵەکان کێشە دروست دەکات.
-لە کاتی بوونی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو هاوڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە 122 بکەن.