هۆکارەکانی زۆربوون و توندبوونی شەپۆلەکانی خۆڵبارین چین؟
ئه‌و خۆڵبارینه‌ی ئێستا سرووشتییه یان ده‌ستكرده؟

K24 - هه‌ولێر:
پسپۆڕێكی گه‌ردوونناسی رایگه‌یاند، دیارده‌ی خۆڵبارین به‌مدواییانه له عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌راورد به پێشوو زۆر زیادی كردووه و هۆكاره‌كانیشی روونكردووه‌ته‌وه.
لوقمان حه‌وێز، ئه‌ندانی کۆمەڵەی گەردوونناسی تێکساس له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك هۆكاره‌كانی زۆر بوون و توندبوونی شه‌پۆله‌كانی خۆڵبارینی ده‌ستنیشانكردووه، كه به‌م دواییانه له عێراق و كوردستانیش زۆر زیادی كردووه.
ئه‌و پسپۆڕه 3 هۆكاری بۆ زیادبوونی شه‌پۆلی خۆڵبارین خستووه‌ته‌ڕوو، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، كه ئه‌م دیارده‌یه سرووشتییه و گۆڕانی كه‌شوهه‌وا دیارده‌كه‌ی زیاتر كردووه، كه هۆكاره‌كان ئه‌مانه‌ن:
یەکەم: کەمبوونەوەی تێکڕای رێژەی دابارین بەگشتی لە عێراق و ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی و بەتایبەتیش لەم چەند ساڵانەی دواییدا، ئەمەش بووه‌تە هۆی ووشکبوونی زیاتری سەر رووی زەوی و لە ئەنجامدا فشەڵ بوونی زیاتری خاکی بیابانەکان، ئەمەش وادەکات لەگەڵ هەڵکردنی رەشەبا رێژەیەکی زیاتر لە جاران لە تەپ و تۆز و وردیلەکانی لم لەو بیابانانە بەرزبێتەوە نێو هەوا.
دووەم: توندتربوونی رەشەباکان بە گشتی، واتە زۆربوونی خێرایی با، کە لەو ناوچانەوە هەڵدەکەن، ئەمەش لێکەوتەیەکی دیكه‌ی دیاردەی گۆڕانی کەشوهەوایە، ئەو توندبوونەش لە ئەگەری روودانی دیاردەی خۆڵبارین زۆرتر و توندتریش دەکات بەهۆی ئەوەی بڕێکی زۆرتر لە تەپ و تۆزی بیابانەکان بەرز دەکەنەوە نێو بەرگە هەوا.
سێیەم: ئەو وشکییەی بە گشتی رووی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراقیش کردووە، بووه‌تە هۆی فراوان بوون و گەورەبوونی رووبەری بیابانەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بێ گومان عێراقیش، ئەمەش یارمەتیدەر بووە و دەبێت لە زۆربوونی دیاردەی خۆڵبارین لە عێراق و کوردستان.
لوقمان حه‌وێز جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، هەموو ئەو خۆڵبارینانەی بەم دواییە روویان داوە و روودەدەن، بەوەی ئێستاشەوە، 100% سرووشتین و دەستی وڵاتان یان مرۆڤیان تێدا نییە و ترسی ناوێت.