مۆسكۆ: 50 مووشه‌كی ناووكی ئاماده‌ن
"درێژی ئه‌م مووشه‌كانه به‌قه‌د باڵه‌خانه‌یه‌كی 12 نهۆمی ده‌بێت، كێشی 208 تۆنه"

K24 - هەولێر:
له نوێترین هه‌ڕه‌شه‌ی رووسیا بۆ وڵاتانی رۆژئاوا، ئاژانسی ئاسمانی رووسی رایگه‌یاند، به‌منزیكانه مۆسكۆ ده‌بێته خاوه‌نی 50 مووشه‌كی ناووكی نوێ، له رێگه‌یانه‌وه ده‌توانێت ته‌واوی دوژمانانی بخانه ناو (چاڵی ئاگره‌وه).
دیمتری رۆگزین، سه‌رۆكی ئاژانسی (رووس كوسمۆس) كه له ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیاوه نزیكه رایگه‌یاند، "ده‌یان مووشه‌كی (سه‌رمات2) بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دووژمنان ئاماده‌ن، پایزی داهاتوو بڵاوه‌یان پێده‌كرێت".
رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل"ـی به‌ریتانی له‌مباره‌یه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، درێژی ئه‌م مووشه‌كانه به‌قه‌د باڵه‌خانه‌یه‌كی 12 نهۆمی ده‌بێت، كێشی 208 تۆنه، له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌م مووشه‌كانه 7.9 مه‌تر ناوچه‌كه‌ی هه‌ڵكۆڵی و به پانی 20 مه‌تریش وێرانی كرد.
هه‌ڕه‌شه‌كانی رووسیا دوای په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی جه‌نگی ئۆكرانیا تا دێت فراوانتر ده‌بن، به‌م هۆیه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانی مۆسكۆ و وڵاتانی رۆژئاوا گرژی تێكه‌وتووه، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپاش پاڵپشتی گه‌وره‌ی ماددی و سه‌ربازی ئۆكرانیا ده‌كه‌ن.