كچێكی ڕوسی مه‌ترسیدارترین نیشانه‌شكێنی داعشه
21 كه‌سی له هێزه‌كانی پۆلیس و دژه‌تیرۆر كوشتووه

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای ئه‌منی عێراقی ڕایگه‌یاندووه،یه‌كه‌یه‌كی دژه تیرۆر به‌ره‌و شاری رومادی ڕۆشتوون و به دوای مه‌ترسیدارترین قه‌ناسی داعش دا ده‌گه‌ڕێن،به‌پێی زانیارییه‌كانیان دوو شه‌و پێشتر له شاری فه‌للوجه‌وه ڕایكردووه و گومان ده‌كه‌ن چوبێته شاری ڕوممادی كه به‌م دواییانه له لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانه‌وه كۆنترۆڵكرایه‌وه.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه ئاشكرای كردووه،ئه‌و نیشانه‌شكێنه به (نورا ڕوسی) ناسراوه و ده‌ركه‌وتووه توانا و به‌هره‌یه‌كی زۆر به‌رزی هه‌بووه له شه‌ڕی شه‌قام،دوای ئه‌وه‌ی توانیویه‌تی ده‌یان ئه‌ندامی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق و دژه تیرۆر بپێكێت،ئێستاش وه‌ك گرنگترین داواكراوه له‌لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانه‌وه پاش ئه‌وه‌ی چونه‌ته ناو شاری فه‌لوجه‌وه، به‌پێی ئه‌وه‌ی مه‌ترسیدارترین قه‌ناسی داعش بووه له فه‌لوجه‌دا.
ڕۆژنامه‌ی(عوكاز)ی سعودی بڵاویكردووه‌ته‌وه كه ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ئاشكرایانكردووه،ده‌زگای چاودێری و گوێگرتن له په‌یوه‌ندییه‌كان،توانیویانه گوێیان له‌گفتوگۆیه‌كی نێوان فه‌رمانده‌یه‌كی داعش به ناوی (غانم الفلاحی) و ئه‌و نیشانه‌شكێنه بێت كه به (نورا ڕوسی) بانگی كردووه و داوایلێكردووه جیاوازی بكات له نێوان ئامانجه‌كانی له‌و خه‌ڵكه سڤیله‌ی له شاره‌كه هه‌ڵدێن و ئه‌و هێزه عێراقییانه‌ی به ئاراسته‌ی باڵه‌خانه‌ی ئیداره‌ی ناوخۆیی شاره‌كه دهێن.
ئێستا نورا ڕوسی یه‌كێكه له گرنگترین داواكراوه‌كان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی عێراقه‌وه و هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕانیان به‌ناوی گه‌ڕان به‌دوای كچێكی ڕوسی موسوڵمان ده‌ستپێكردووه.
هێزه‌كانی عێراقی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به زوویی بیدۆزنه‌وه چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی ئه‌و كچه ڕوسیه‌یان له ڕووی شێوه و باڵای بڵاوكردووه‌ته‌وه و ڕایانگه‌یاندووه، نورا كچێكی ته‌مه‌ن " 28" ساڵییه، باڵای به‌رزه، و قژی زه‌رده، و ده‌م و چاوی، سور و سپییه و به ئه‌سڵ ئازه‌ریه و له سوریاوه هاتووه بۆ عێراق.
ئه‌وه‌شیان ڕاگه‌یاندووه كه ئه‌و قه‌ناسه ڕوسیه به‌رپرسه له كوشتنی" 21" كه‌س له هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵی و فیرقه‌ی دژه تیرۆر كه چونه‌ته ناو فه‌لوجه‌وه.
ئه‌و كچه ڕوسیه له‌گه‌ڵ 13 نیشانه‌شكێنی دیكه‌ی داعشدا ناوی(ستائر النار) یان لێنراوه و كاریان ئه‌وه بووه كه ڕێگه له هه‌ر پێشڕه‌وییه‌كی چاوه‌ڕوانكراوی هێزه عێراقییه‌كان بگرن بۆ ناو شاره‌كه و ڕێگه نه‌ده‌ن خه‌ڵكی مه‌ده‌نی فه‌لوجه له شار بچنه ده‌ره‌وه، به‌ڵام دوای چونه ناوه‌وه‌ی هێزه‌كانی عیراق بۆ ناو شاره‌كه " نورا" دیار نه‌ماوه.
نورا ڕوسی ساڵی 2014 چووه‌ته ناو ڕیزه‌كانی داعش له سوریا و دواتر به‌ره‌و ناوچه‌ی حه‌دیسه‌ی عێراق هێنراوه و له كۆتایی ساڵی 2015 دا هاتووه‌ته شاری فه‌لوجه و‌ئێستا وه‌ك مه‌ترسیدارترین نیشانه‌شكێنی داعش ئه‌ژمار ده‌كرێت.