"له 10 هه‌فته‌ی داهاتوو برسێتی ته‌نگ به جیهان هه‌ڵده‌چنێ"
"ئه‌گه‌ر جیهان فریای دۆخه‌كه نه‌كه‌وێت، كاره‌ساتی مرۆیی رووده‌دات"

K24 – هه‌ولێر:
پسپۆرێكی تایبه‌ت به بواری پاڵپشتیی خۆراك له جیهاندا هۆشداری له‌باره‌ی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی گه‌نم له‌ماوه‌ی 10 هه‌فته‌ی داهاتوو راگه‌یاند.
ساره مینكر، پسپۆری تایبه‌تی بواری پاڵپشتی خۆراك ئاشكرای ده‌كات، ئه‌گه‌ر ته‌نیا له 10 هه‌فته‌ی داهاتوو پێداویستیی و كێشه‌كانی گه‌نم چاره‌سه‌ر نه‌كرێن، برسێتی ته‌نگ به جیهانه‌وه هه‌ڵده‌چنێ.
ئه‌م پسپۆره راشیگه‌یاند، ئه‌مه‌ی له داهاتوودا رووده‌دات بوومه‌له‌رزه‌یه، ئه‌گه‌ر جه‌نگی ئۆكرانیاش كۆتایی پێبێت كێشه‌ی خۆراك له‌سه‌ر ئاستی جیهان وا به ئاسانی چاره‌سه‌ر نابێت.
ئه‌م پسپۆره روونیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر جیهان به فریای دۆخه‌كه نه‌كه‌وێت، كاره‌ساتی مرۆیی له رووده‌دات.