شه‌هریار شێخله‌ر: ئاماده‌یی مه‌سرور بارزانی له داڤۆس پیشانی دا هه‌رێمی كوردستان بۆ جیهان گرنگه
هه‌رێمی كوردستان له كۆتایی 2023دا غاز هه‌نارده ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
به‌شداری مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆڕبه‌ندی ئابووری داڤۆس، بووه‌ته جێی بایه‌خی شرۆڤه‌كارانی سیاسی و شاره‌زایانی بواری وزه، به‌و پێیه‌ی به‌شێك له گفتوگۆكانی كۆڕبه‌نده‌كه په‌یوه‌ستن به‌و بوارانه‌وه، كه هه‌رێمی كوردستان وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگ له ناوچه‌كه هه‌نگاوی بۆ پێشه‌وه ناوه.
شه‌هریار شێخله‌ر، شاره‌زا له كاروباری وزه رای وایه كۆڕبه‌نده‌كه جێگه‌ی گرنگترین و كاریگه‌رترین سه‌ركرده‌كانی جیهانه، بانگهێشت و ئاماده‌بوونی مه‌سرور بارزانی له‌و كۆڕبه‌نده‌دا ئاماژه‌ی روونه بۆ پێگه و كه‌سایه‌تی به‌هێزی مه‌سرور بارزانی.
له‌و باره‌یه‌وه شێخله‌ر، گوتی: پێشوازیكردن له مه‌سرور بارزانی پیشانی داین، كه جیهان له قه‌باره‌ی كیانێكی فیدراڵی زیاتر و گه‌وره‌تر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا ده‌كات.
هه‌روه‌ها گوتی: هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی یه‌ده‌گێكی گه‌وره‌ی نه‌وت و غازه له ناوچه‌كه‌دا و ناوچه‌یه‌كی سه‌قامگیری ناو چوارچێوه‌یه‌كی ناسه‌قامگیره، كه خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته، ئه‌مه‌ش جێی سه‌رنج و بایه‌خی كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانییه.
روونیشیكرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان له توانایدا هه‌یه له مه‌ودای دووردا ببێته سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگ بۆ وزه‌ی ئه‌وروپا و له كۆتایی 2023دا ئه‌گه‌ری به‌هێز ئه‌وه‌یه غازی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و ئه‌وروپا هه‌نارده بكرێت، چونكه به خێرایی ئیش له پرۆسه‌كه ده‌كرێت.
شه‌هریار شێخله‌ر، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، قه‌یرانی ئۆكرانیا ئه‌وروپاییه‌كانی داچڵه‌كاند، چونكه ئه‌وان ستراتیژێكی هه‌ڵه‌یان له بواری دابینكردنی وزه گرتبووه به‌ر و ته‌نیا پشتیان به رووسیا به‌ستبوو، له 10 ساڵی رابردوودا به به‌های 300 ملیار یۆرۆ وه‌به‌رهێنانیان له رووسیا كردووه، ته‌نیا له‌به‌ر خاتری ئه‌وه‌ی %4ی غازی ئه‌وروپا دابین بكات.
شێخله‌ر سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، له كۆڕبه‌ندی داڤۆسدا، مه‌سرور بارزانی له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی جیهان باسوخواسی ئه‌و ئاسته‌نگ و كێشانه ده‌كات كه دێنه رێگه و ئاماژه به چاره‌سه‌ره‌كان ده‌كات و داوای پشتیوانی زیاتری ئه‌و وڵاتانه ده‌كات، كه ئه‌مه بۆ هه‌رێمی كوردستان و داهاتووی پێگه‌ی كوردستان گرنگه.
هه‌روه‌ها گوتی: مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرسه ده‌ستووری و یاساییه‌كه‌ی نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان روون ده‌كاته‌وه و هانی وڵاتانی ئه‌وروپا و جیهان ده‌دات وه‌به‌رهێنانی زۆرتر له كه‌رتی نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و پشتیوانی زیاتری سه‌قامگیری و ئاسایشه‌كه‌ی له ناوچه‌كه‌دا بكه‌ن.