لە بەغدا هێرشکرایە سەر هێزەکانی ئەمەریکا
هێرشەکە لە رێگەی درۆنەوە بووە

K24 - هەولێر
بە درۆن هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازی ڤیکتۆریا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە بەغدا رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە درۆن هێرشکراوەتە سەر بنکەی سەربازی ڤیکتۆریا، کە دەکەوێتە نێو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و هێرشەکان دەوروبەری بنکەکەیان کردووەتە ئامانج.
سەرچاوەکە ئاماژەیداوە، زەنگی هۆشیارکەرەوەی نێو فڕۆکەخانە لێیدراوەو سیستمی بەرگری ئاسمانی فڕۆکەخانەی بەغداش خراوەتەکار، بەڵام هێشتا هیچ لایەنێک بەرپرسیاریێتی خۆی لە هێرشەکە رانەگەیاندووە.
بەگوێرەی راگەیەندراوی پێشووی حکومەتی عێراق بنکەی سەربازی ڤیکتۆریا لە دوای کشانەوەی سوپای ئەمەریکا، تەنیا دوو هەزار 500 سەربازی ئەمەریکی تێدایە و لە چوارچێوەی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی ئەرکیان راوێژکاریی و مەشقە بە هێزەکانی عێراق.