گەنجێك له‌ مووسڵ ماوەی ساڵێکە بێچووە شێرێك بەخێودەکات

بێچووه‌ شێره‌كه‌ی له‌ ته‌مه‌نی 10 رۆژی كڕیوه‌ و له‌و ماوه‌یه‌دا ماڵی كردووه‌

ئه‌حمه‌د خه‌یالی، بێچووه‌ شێره‌كه‌ی له‌ ته‌مه‌نی 10 مانگی كڕیوه‌
ئه‌حمه‌د خه‌یالی، بێچووه‌ شێره‌كه‌ی له‌ ته‌مه‌نی 10 مانگی كڕیوه‌

K24 - هه‌ولێر:

ئەحمەد خەیالی، گەنجێکی دانیشتووی شاری مووسڵە و نزیکەی ساڵێكە لە ماڵەکەی خۆیدا بێچووە شێرێك بەخێودەکات.

ئەو گەنجه‌ (ته‌مه‌ن 25 ساڵ) خولیایەکی زۆری بۆ بەخێوکردنی ئاژەڵ هەیە و لە ماڵەکەی خۆیدا چەندین جۆر ئاژەڵی هەیە، 11 مانگ بەر لە ئیستاش کاتێک سەردانی شاری هەولێری کردووە، بێچووە شێرێکی کڕیوە، کە تەمەنی تەنیا 10 رۆژ بووە.

ئەحمەد بێچووە شێرەکەی ناوناوە "سیمپا" و لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، هەرچەندە سیمپا لە جۆری شێری ئەفریقییه‌ و ئاژەڵێکی کێوی و گۆشتخۆرە، بەڵام بە تێپەڕێنی کات ماڵی بووە، ئێستاش بووەتە جێگه‌ی سەرنجی دراوسێ و دانیشتوانی گەڕەکەکەی.

 

Fly Erbil Advertisment