بکوژی ئەو ژنەی دوێنێی بەردەڕەش دەستگیرکرا
"بكوژ دانی بە تاوانەکەی داناوە"

K24 دهۆک:
پۆلیسی پارێزگای دهۆك ئاشكرای ده‌كات، دوای كوژرانی ژنێك له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا بكوژه‌كه ده‌ستگیركرا.
پۆلیسی پارێزگای دهۆك رایگه‌یاند، پیاوێک کە نیشتەجێی گوندی نەزراوەی سەر بە شارۆچکەی بەردەڕەشە، لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی ژنەکەی دەکوژێت و رادەکات و ئامادە نەبوو خۆی رادەستی هێزەکانی پۆلیسی و یاسا بکات.
ئەمرۆ لە راگه‌یه‌ندراوێكدا پۆلیسی پارێزگای دهۆك ده‌ستگیركردنی بکوژی ژنەکەی بەردەرەشی راگه‌یاند.
پۆلیسی پارێزگای دهۆك ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، بكوژ دانی بە تاوانەکەی داناوە.
بەگوێره‌ی زانیارییەکان ژنەکە دایکی 5 منداڵ بووە و دوێنێ رۆژی دووشەممە 23ـی ئایار / مایۆی 2022 لەلایەن مێردەکەیەوە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کوژراو ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن پۆلیسی پارێزگای دهۆك ده‌ستگیركرا.