كیسینجه‌ر له‌باره‌ی شه‌ڕی داهاتووی ئه‌مه‌ریكا و چین هۆشداری ده‌دات
"ناكرێت واشنتن رووبه‌ڕووی په‌كین ببێته‌وه"

K24 – هه‌ولێر:
له‌باره‌ی هه‌ر هه‌وڵێكی واشنتن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ چین، وه‌زیری پێشووتری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هۆشداری ده‌داته بایدن.
هێنری كیسینجه‌ر، وه‌زیری پێشوتری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له رێگه‌ی ڤیدیۆ لایڤه‌وه له كۆڕبه‌ندی داڤۆس رایگه‌یاند، له‌باره‌ی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و چین تایبه‌ت به دۆسییه‌ی تایوان، ناكرێت واشنتن رووبه‌ڕووی په‌كین ببێته‌وه.
هێنری كیسینجه‌ر راشیگه‌یاند، دۆسییه‌ی تایوان كۆتایی نایه‌ت، هۆشداری له‌باره‌ی تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان و اشنتن و پهكییندا.
كیسینجه‌ر ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، پێویسته ئه‌مه‌ریكا و چین بۆ ساڵانی داهاتوو بگه‌ن به‌رێكه‌وتنی درێژخایه‌ن.
پێشتر جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی پرسی تایوان رایگه‌یاندبوو، بۆ كاتی هێرشكردنه سه‌ر تایوان له‌لایه‌ن چینه‌وه، واشنتن له‌بواری سه‌ربازییه‌وه ئاماده‌یه.