كۆریای باكوور 3 مووشه‌كی دوورمه‌ودای ئاراسته‌ی كه‌ناره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كرد
چه‌ند كاتژمێری دوای كۆتاییهاتنی سه‌ردانه‌كه‌ی بایدن، كۆریای باكوور مووشه‌كه‌كانی تاقیكرده‌وه

K24 - هه‌ولێر:
سوپای كۆریای باشوور رایگه‌یاند، چه‌ند كاتژمێرێك دوای ئه‌وه‌ی جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ناوچه‌كه‌ی جێهێشت، كۆریای باكوور 3 مووشه‌كی بالیستی ئاراسته‌ی كه‌ناره‌كانی رۆژهه‌ڵات كرد.
ده‌سته‌ی هێزه هاوبه‌شه‌كانی كۆریای باشوور ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئاراسته‌كردنی 3 مووشه‌كه‌كه‌ی كۆریای باكوور نزیك پیونگ یانگ-ی پایته‌ختی كۆریای باشووره، ئه‌و شوێنه‌ی مووشه‌كه‌ی ئاراسته‌كراوه، دوورییه‌كه‌ی ته‌نیا كاتژمێرێكه.
ده‌سته‌ی ئێزگه و ته‌له‌ڤزیۆنی ژاپۆنی "NHK" ئاشكرای كرد، دوو مه‌شه‌كیش له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌یه‌كی ئابووری ئه‌و وڵاته كه‌وتووه.
ئه‌مه‌ریكا سه‌ركۆنه‌ی هه‌ڵدانی ئه‌و مووشه‌كانه‌ی كۆریای باكووری كرد و رایگه‌یاند، داوا ده‌كه‌ین بژارده‌ی گفتوگۆ ببێته جێگره‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ناوی كۆریای باكووری هێناوه و ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئیدانه‌ی هه‌ڵدانی ژماره‌یه‌ك مووشه‌كی كۆماری گه‌لی دیموكرات له كۆریا ده‌كات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، داوا له كۆماری گه‌لی دیموكرات له كۆریا ده‌كه‌ین وڵاتانی ناوچه‌كه تۆڕه نه‌كات و له بری ئه‌وه په‌نا بۆ گفتوگۆی بنیاتنه‌ر ببات.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی ئاژانسی "یونهاب"، سه‌ره‌تا سوپای كۆریای باشوور ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، كه كۆریای باكوور 4 مووشه‌كی به ئاراسته‌ی كه‌ناره‌كانی رۆژهه‌ڵات هه‌ڵداوه. ئه‌مه دوای چه‌ند كاتژمێرێك دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كۆتایی به سه‌ره‌دانه‌كه‌ی هێنا بۆ ئاسیا.