سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی هۆڵەندا کۆدەبێتەوە
لە کۆبوونەوەکەدا برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و هۆڵەندا تاووتوێ کرا

K24 - ههولێر:
مەسرور بارزانی سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی ئایاری 2022، لە داڤۆس، لەگەڵ سیخرێد کاخ، جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دارایی هۆڵەندا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و هۆڵەندا تاووتوێ کرا. بەتایبەتی هەماهەنگیی و هاریکاری لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و پشتگیریکردنی کەرتی کشتوکاڵ و بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو و پەرەپێدانی وەبەرهێنانی هۆڵەندی لە هەرێمی کوردستان.


We partner with the Netherlands on security, reform, and private sector growth. @SigridKaag and I spoke about micro-finance for startups, scholarships, and vocational training.
— Masrour Barzani (@masrour_barzani) May 25, 2022
Our people are our richest asset. #WEF22 pic.twitter.com/5k8RVbysex
