چۆمان.. دوو برا مین پێیاندا ده‌ته‌قێته‌وه
روونكردنه‌وه له‌باره‌ی ته‌ندروستیان ده‌درێت
K24 - هەولێر:
راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی مین ئاشكرای ده‌كات، دوو برا له‌كاتی كۆكردنه‌وه‌ی گژوگیا له سنووری قه‌زای چۆمان مین پێیان ده‌ته‌قێته‌وه، هه‌ردووكیان به سه‌ختی بریندار ده‌بن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی مین راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25ـی ئایار / مایۆی 2022 له‌حاڵه‌تێكی ته‌قینه‌وه‌ی مین به دوو برا ئاگادار كراینه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی مین ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هه‌ریه‌ك له فه‌رهاد شێرزاد و یوسف شێرزاد دووبران و دانیشتووی قه‌زای چۆمانن، بۆ كۆكردنه‌وه‌ی گژوگیا روویان له كوێستانه‌كانی بناری چیای هه‌ڵگورد كردووه و ده‌ره‌نجام مین پێیاندا ده‌ته‌قێته‌وه به برینداری ده‌گه‌یه‌ندرێنه نه‌خۆشخانه.
ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، به گوێره‌ی دواین زانیاری هه‌ردوو به‌ركه‌وتووانی مین دۆخیان جێگیره و بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست گواستراونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه‌ی ئیمرجنسی له هه‌ولێر.