پارتی: گۆڕه‌پانی ته‌حریر شوێنی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان نییه
"گۆڕه‌پانی ته‌حریر له به‌غدا، گۆڕه‌پانی شه‌هیدان و قوربانیده‌رانه"

K24 - هەولێر:
لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا ئاشكرای ده‌كات، به‌شێك له میدیای نابه‌رپرس له رێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ناڕاست خه‌ریكی به‌لاڕێدا بردنی رای گشتیین.
لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 25ـی ئایار / مایۆی 2022) راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، دووباره به‌شێك له میدیا نابه‌رپرسه‌كان له رێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ناڕاست گوایه پارتی خه‌ریكی رێكخستنی خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌رییه له گۆڕه‌پانی ته‌حریر له به‌غدا.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی لقی پێنجی پارتیدا هاتووه، جه‌خت له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه، گۆڕه‌پانی ته‌حریر له به‌غدا، گۆڕه‌پانی شه‌هیدان و قوربانیده‌رانه، نه‌وه‌ك شوێنی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ناكۆكییه سیاسییه‌كان.
پارتی له به‌غدا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به‌بێ ره‌چاوی بۆچوونی حزبی و سیاسی، خۆپیشاندان بۆ ده‌ستكه‌وتنی مافه ده‌ستوورییه‌كان، یاخوود دژ به گه‌نده‌ڵكاران، ده‌ستووری عێراق وه‌ك ماف رێگه‌ی به هاووڵاتیان داوه.
هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر جه‌ماوه‌ری پارتی بڕیاری ئه‌وه بده‌ن خۆپیشاندان ئه‌نجام بده‌ن، به ئاشكرا له رێگه‌ی میدیا و پێگه‌كانی سۆشیال میدیاوه رایده‌گه‌یه‌نن، ئه‌وه‌ی له میدیا نابه‌رپرسه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، هه‌وڵێكه بۆ به‌لاڕێدابردنی رای گشتی و جه‌ماوه‌ر.