كیسینجه‌ر: 400 ساڵ رووسیا بۆ ئه‌وروپییه‌كان پێشه‌نگ بوو
"ناكرێت وا له رووسه‌كان بكرێت په‌نا بۆ هاوپه‌یمانێتی هه‌میشه‌یی له‌گه‌ڵ چین ببات"

K24 - هەولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووتری ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای ده‌كات، پێویسته ئه‌وروپیه‌كان ده‌ست له شكستپێهێنانی هێزه‌كانی رووسیا له ئۆكرانیا هه‌ڵبگرن، به پێچه‌وانه‌وه كاریگه‌ری گه‌وره‌ی بۆ سه‌ر سه‌قامگیری و ئاسایشی ئه‌وروپا ده‌بێت.
هێنری كیسینجه‌ر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووتری ئه‌مه‌ریكا له میانی گوتارێكی له كۆڕبه‌ندی داڤۆس رایگه‌یاند، له‌سه‌ر وڵاتانی رۆژئاوا وا پێویست ده‌كات له شكسپتپێهێنانی رووسیا له ئۆكرانیا بوه‌ستن.

كیسینجه‌ر كه به ئه‌ندازیاری نزیكبوونه‌وه‌ی چین و ئه‌مه‌ریكا له سه‌رده‌می جه‌نگی سارد ده‌ناسرێت، راشیگه‌یاند، ئه‌وروپا هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ده‌كات پێگه‌ی رووسیا له مێژووی ئه‌م كیشوه‌ره له‌یاد بكات.
كیسینجه‌ر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌ماوه‌ی 400 ساڵی رابردوو رووسیا هێزێكی گه‌وره‌ی كیشوه‌ری ئه‌وروپا بوو، سه‌رده‌مانێك مۆسكۆ هێز و هاوسه‌نگی ئه‌وروپا بوو، خه‌ڵكی ئه‌م كیشوه‌ره ئه‌مه به ئاسانی له‌یاد ناكه‌ن.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، ناكرێت وا له رووسه‌كان بكرێت په‌نا بۆ هاوپه‌یمانێتی هه‌میشه‌یی له‌گه‌ڵ چین ببات.
كیسینجه‌ر له‌باره‌ی به‌رده‌وامی جه‌نگ له ئۆكرانیا هۆشداریدا، گوتی: "پێویسته سه‌ركرده جیهانییه‌كان رێگه به‌مه نه‌ده‌ن، هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ن له‌گه‌ڵ رووسیا گفتوگۆ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م جه‌نگه به‌م نزیكانه كۆتایی پێبێت".
هه‌روه‌ها كیسینجه‌ر گوتیشی: "پێویسته له‌ماوه‌ی دوو مانگی داهاتوو گفتوگۆكان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ دۆخی پێشوو (پێش هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگ) بگه‌ڕێینه‌وه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووتری ئه‌مه‌ریكا باس له‌وه‌ش ده‌كات، "به‌رده‌وامبوونی جه‌نگ بۆ رزگاركردنی ئۆكرانیا نییه، به‌ڵكو هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگێكی نوێیه دژ به مۆسكۆ". ده‌شڵێت: "پێویسته ئۆكرانییه‌كان ده‌ست له به‌شێكی خاكیان هه‌ڵبگرن، بیده‌ن به رووسیا".