بێ ئاوی عێراق و ئێران كۆده‌كاته‌وه
"هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ئێران به ته‌له‌فۆن قسه‌یانكرد"

K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاشكرای ده‌كات، هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و عێراق له‌باره‌ی وشكبوونی رووباره‌كان به ته‌له‌فۆن گفتوگۆیان كرد.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ حسێن ئه‌میر عه‌بدوله‌هیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه له‌باره‌ی وشكبوونی رووباره‌كان و گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وا گفتوگۆیان كرد.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا راشیگه‌یاند، هه‌ردوو لایه‌نی عێراقی و ئێران له‌باره‌ی رێگاكانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی وشكبوون و خۆڵبارین بۆچوونه‌كانیان ئاڵوگۆڕ كرد، بڕیاریاندا كار بكه‌ن له پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌م دوو دیارده‌یه.
هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و عێراق پرسی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌یان تاووتوێكرد، به‌تایبه‌ت گفتوگۆكانی تایبه‌ت به پرسی ئاشتی له ناوچه‌كه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی شاندی ته‌كنیكی هه‌ردوو وڵات له به‌غدا، هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و عێراق رێكه‌وتن.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، هه‌ردوو وڵات گفتوگۆی به‌رده‌وام له‌باره‌ی پرسی سه‌رچاوه‌كانی ئاو ده‌كه‌ن، به له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات.